زرێبار هه‌ورامی به‌جلی كوردییه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت

خانمه‌ پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی NRT و بارزگانی ئێسته‌ی ناسراوی شاری سلێمانی "زرێبار هه‌ورامی" نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاوكرده‌ و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌، به‌شێك له‌ هه‌وادارانی جوانییه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی بۆ جله‌كه‌ی به‌ری ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

زرێبار هه‌ورامی له‌ واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ری نوسیووه‌: "له‌ هه‌ورامانه‌وه‌ سڵاوتان لێبێت".

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م خانمه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ وازی له‌ كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه‌ و خه‌ریكی كاری بازرگانییه‌، یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دوورینی جلوبه‌رگی سه‌ربازی بوو و هاوكاری زۆری بۆ پێشمه‌رگه‌ بردووه‌ له‌ ڕووی جلوبه‌رگه‌وه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕای گه‌یاند له‌ ڕێگه‌ی واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كه‌ سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی نوێیه‌ و به‌ نیازی دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی ئارایشتگه‌یه‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی، بۆ خانمان، به‌ڵام هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌بارانیان كردوو به‌ لاسایی كه‌ره‌وه‌ی (هێلی ڵۆڤ) ناویان برد و بۆیان نووسیووه‌: "تۆ ته‌نیا پڕۆژه‌ ده‌به‌یت و كاره‌كان بیرۆكه‌ی خۆت نیین".

زرێبار هه‌ورامی له‌ ساڵی 1993 له‌ قه‌ندیل له‌ دایك بووه‌ و وه‌ك بێژه‌ره‌ی هه‌واڵ له‌ كه‌ناڵی NRT بۆیه‌كه‌م جار ده‌ركه‌وت، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م وازی له‌ كاره‌كه‌ی هێناو به‌ره‌و كاری بازرگانی هه‌نگاوی نا، ئێسته‌ وه‌ك خانمێكی بازرگان كار ده‌كات، زۆربه‌ی جار تانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی جوانییه‌كه‌ی به‌كار دێنێت بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كانی.



وشە - محەمەد میران


PM:09:35:19/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 12702 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌