گۆرانیبێژی ناسراوی كورد (هاوتا ئه‌سعه‌د)، دوای چه‌ند ساڵێك بێده‌نگی و نه‌بوونی هیچ گۆرانییه‌كی نوێ، ئێسته ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و كار بۆ سروودێكی نوێ ده‌كات.
ده‌رباره‌ی هۆكاری گه‌ڕانه‌وه و ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئه‌یلوول هونه‌رمه‌ند هاوتا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه" ی گوت: "دوای ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بێده‌نگی به بڕیاری خۆم كارم بۆ سروودێكی نوێ كردووه له پێناو هه‌ستكردن به ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه به‌ناوی "به‌ره‌و ڕیفراندۆم"، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد سه‌ره‌ڕای تێبینییه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێسته‌ی هونه‌ر، كه گله‌یی و تێبینی زۆر زۆرم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێسته، كه له كوردستان تێ ده‌په‌رێت به تایبه‌ت له بواری هونه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێته هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی ئاوا گرنگ و چاره‌نووسساز خۆمان بێده‌نگ بكه‌ین و هیچ هه‌ڵوێستێكمان نه‌بێت.
زیاتر گوتی: "گرنگی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ستكردن به‌ئه‌ركی سه‌رشان و ئه‌ركی نیشتیمانی وای كرد كار بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه بكه‌م، تێكستی ئه‌و سرووده سادق ڕواندزی نووسیویه‌تی و له ئاوازی خۆمه و هونه‌رمه‌ندانی ناسراو سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزی و هێمن حوسێن كاری میوزیكیان بۆ كردووه، سوپاسی ماندووبونی مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ده‌رهێنه‌ری كلیپه‌كه و هه‌رێم خاوێی و فه‌رهاد كوردی و گۆران مه‌حموود ده‌كه‌م".
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی سروود و گۆرانی و سازكردنی كۆنسێرتی گۆرانی و میوزیك پشتگیری خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕیوه.
هاوتا ئه‌سعه‌د برای گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و شاعیری ناسراوی كورد زیاد ئه‌سعه‌ده و ئه‌زمونێكی زۆر باشی له بواری هونه‌ری گۆرانی گوتن هه‌یه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كاری هونه‌ری ده‌كات، ئێسته (كه‌ژێ) و (محه‌مه‌د)ی كچ و كوڕی كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن و هاوكاری زۆریان ده‌كات.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی