هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد زه‌كه‌ریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و بڕیاره له به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكات.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا ئێسته له شاری هه‌ولێره و خۆی بۆ فێستیڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له یاریگه‌ی (فڕه‌نسۆ هه‌ریری) ئاماده ده‌كات و بڕیاره سوپرایز به هه‌واداری بدات.
فێستیڤاڵی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له یاریگه‌ی (فڕه‌نسۆ هه‌ریری) له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی (22ی ئهیلوول) ئه‌نجام ده‌درێ و تێیدا به به‌شداریی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر له هه‌موو توێژه‌كان ده‌بێت.
زه‌كه‌ریا ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له هونه‌ر دابڕاوه، ئێسته خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومێكی نوێیه و كاره سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌واو بوون و بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا بڵاو بكرێته‌وه.