بە وێنە.. ئاهەنگی پێنجوێن بۆ پاڵپشتیكردن لە سەربەخۆیی

:: PM:11:47:19/09/2017 ‌

لە شارۆكەی پێنجوێن بە ئاهەنگێكی گەورە كارەكانی هەڵمەتی بانگەشەی پڕۆسەی ریفڕاندۆم دەستی پێ كرد و تا درەنگانێكی ئەمشەو بەردەوام بوو.

فازیڵ بەشارەتی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو بارەوە  بە"وشە"ی راگەیاند ئەمڕۆ وەك دەستپێكی كارەكانی هەڵمەتی بانگەشەی پڕۆسەی ریفڕاندۆم، هەستاین بە رێكخستنی ئاهەنگێك، ئەوەش لەپێناوی سەرخستنی ئەو هەلە مێژووییەی كە ئێستا هاتووەتە بەردەم گەلەكەمان.

زیاتر گوتی، ناوچەی پێنجوێن یەكێكە لەو ناوچانەی كە خاوەنی پێگەیەكی گرنگی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییە و جەماوەرێكی دڵسۆزی بۆ رێبازی بارزانی نەمر هەیە، بۆیە ئەمڕۆش پێشوازییەكی باشی لەلایەن هاووڵاتییانی پێنجوێنەوە بۆ پڕۆسەی ریفڕاندم هەیە و بەڵێنییان دووپات كردەوە، كە بە "بەڵێ" لە 25ی ئەیلوودا دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان.

شایەنی باسە بڕیارە چەندین چالاكی هونەری و ئەدەبی لەم هەفتەیە و رۆژانی داهاتوو لە سنوورەكەدا ئەنجام بدرێن، ئەوەش جێگەی خۆشحاڵی هاووڵاتییانە تاوەكو بتوانن دەنگ بە سەرخستنی پڕۆسەی ریفڕاندۆم بدەن.

پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی













وشە - مه‌حموود ئیسماعیل