هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا و فڕه‌نسا ده‌یانه‌وێ وڵاتانی تری ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕازی بكه‌ن كه گره‌نتی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنن و هه‌ر جێگره‌وه‌یه‌كی ڕیفراندۆمیان دۆزییه‌وه، له ژێر سه‌رپه‌رشتیی نێوده‌وڵه‌تی بێت.
له په‌راوێزی به‌شداریكردنی وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆڕكی ئه‌مه‌ریكا،
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆ بووه‌وه و دواتر ڕای گه‌یاند، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا و فڕه‌نسا به سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كار له‌سه‌ر ئه‌و جێگره‌وه گرهنتییانه ده‌كه‌ن كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان پێی ڕازییه.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی دوێنێی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، چاوش ئۆغڵو ڕای گهیند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هه‌موو نێوانگیرییهك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گره‌نتیی مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر ببێ.
هه‌ر دوێنێ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانی گوتارێكدا بۆ جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ری سۆران بۆ پشتگیریی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی سێ ڕۆژی داهاتوو جێگره‌وه‌كانی ڕیفراندۆم كه كورد پێی ڕازییه بێته به‌رده‌ستمان قبووڵی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر نا ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو ڕیفراندۆمه‌كه وه‌ك خۆی ده‌ڕوات.
پێشتر بارزانی له‌سه‌ر ئه‌و جێگره‌وانه باسی له‌وه كردبوو، ده‌بێ شتێك بێت له ڕیفراندۆمه‌كه باشتر بێت و هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی تێدا نه‌بێت بۆ دواوه، جێگره‌وه‌كان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بن و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه گره‌نتی له‌سه‌ر بدرێ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وان به هیچ ڕێككه‌وتنێكی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ به‌غدا متمانه‌یان نه‌ماوه.
شه‌وی ڕابردووش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ماركۆ كارنیلۆس باڵوێزی ئیتاڵیا له عێراق و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی یاوه‌ری كۆ بوونه‌وه و تێیدا بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه ڕیفراندۆم ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خواستی خه‌ڵكی كوردستان و به پێویستیشی زانی، دیالۆگێكی ڕژد له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌توانێت له‌مباره‌یه‌وه ئه‌لته‌رناتیڤێكی ڕژد و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكات.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕۆژی 25ی ئهیلوول/ سێپته‌مبه‌ری وه‌ك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.