دوای ئه‌وه‌ی رۆژی ٢٥ـی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاری كرا، حزبه‌كانی باكوری كوردستان خۆشحاڵی و پاڵپشتیی خۆیان بۆ پرۆسه‌كه ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه، سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تێكه بۆ سه‌ربه‌خۆیی پارچه‌كانی تریش.
سه‌ده‌ت دۆغان گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی باكوری كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، "ئاواته‌خوازین ریفراندۆمی ٢٥ـی ئه‌یلوول، ببێته هۆی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی پارچه‌كانی تری كوردستان، ئێسته‌یش ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته پێش بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی پارچه‌یه‌كی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بن و به ئازادانه بژین، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان به (به‌ڵێ) به‌شداری له ڕیفراندۆمدا بكه‌ن، تا بۆ ته‌واوی گه‌لانی دنیای بسه‌لمێنن مافی ژیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و خاوه‌نی ئیراده‌ن".
محه‌ممه‌د ئه‌مین كارداش سه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی كورد- توركیا (PDK-T) به"وشه" ده‌ڵێ، "به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كورد وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دنیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌ربه‌خۆ بێت و ئازادانه له‌سه‌ر خاكی خۆیدا بژیت".
زیاتر گوتی، "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌واوی گه‌لانی دنیادایه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئاشتی و ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوین جێگیر بێت و میله‌تان چیتر ژێرده‌ست نه‌بن، پێویسته كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌موو كه‌س رۆڵ ببینێ بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه".
هاوكات سینان چیفتیۆره‌ك سه‌رۆكی پارتی ئازادی و سۆشیالیزمی باكوری كوردستان (OSP) بۆ ''وشه''ی دووپات كرده‌وه، "كوردستان وڵاته و كوردیش نه‌ته‌وه‌یه، له‌به‌رئه‌وه وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی گه‌لی كورده ده‌وڵه‌تی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، ئێمه‌یش سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به هه‌نگاوێكی دیرۆكی ده‌بینین و پشتگیریی ده‌كه‌ین، بێگومان ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی پارچه‌كانی تریش سه‌ربه‌خۆ بن".
لای خۆیه‌وه بایرام بۆزیه‌ل جێگری سه‌رۆكی حزبی سۆشیالیستی كوردستان له باكور، به"وشه"ی راگه‌یاند، "دیاریكردنی واده‌ی ریفراندۆم بۆ باشووری كوردستان، بۆ هه‌موو كوردستانییه‌ك جێی شانازییه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی پارچه‌كانی تری كوردستانی گه‌وره سه‌ربه‌خۆ بن، بۆیه به‌هه‌موو باوه‌ڕێكه‌وه پشتگیریی ده‌كه‌ین".
ئاده‌م گه‌ڤه‌رێ په‌رله‌مانتاری "هه‌ده‌په" له په‌رله‌مانی توركیا، بۆ "وشه"ی دووپات كرده‌وه "وه‌ك به‌شێكی كوردستان، پشتگیریی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئێمه‌یش به مافه ڕه‌واكانی بگات، هیواداریشین سه‌ربه‌خۆییی باشوور، چانسێك بۆ سه‌ربه‌خۆییی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بدات".
هاوكات سارتاج بوجاك سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان- باكور، بۆ ''وشه'' ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم تا ئه‌وپه‌ڕی دیموكراسییه، چونكه‌ی كورد وه‌ك ته‌واوی وڵاتانی دنیا مافی هه‌یه سه‌ربه‌خۆ بێت، ئێسته میله‌تی كورد گه‌وره‌ترین میله‌ته له ناوچه‌كه‌دا، بێ ده‌وڵه‌ته، هه‌مووان خاوه‌نی ده‌وڵه‌تن، ئێمه‌ش هه‌مان مافمان هه‌یه ببین به خاوه‌ن وڵاتی خۆمان".
وشـــه/ دهۆك- كاروان باعه‌درێ