ئەمڕۆ ریال مەدرید بەم پلانە بەرامبەر ریال بیتیس یاریی دەكات
ئەمڕۆ چوارشەم یانەی ریال مەدرید لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی پێنجی خولی پلە یەكی ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی ریال بیتیس دەبێتەوە.
یارییەكە سەعات 11ی شەو بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە دەچێت.
رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی یانەی ریال مەدریدی بۆ یارییەكە بڵاو كردەوە كە تێیدا دەردەكەوێ هەردوو ئەستێرەی یانەكە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و مارسێلۆی بەڕازیلی دوای تەواوبوونی ماوەی سزاكەی ئەمڕۆ یاری دەكەنەوە.
رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە كە یارییەكە بۆ یانەی ریال مەدرید تاڕادەیەك ئاسانە و هەموو هەوڵێكیش دەدات بۆ ئەوەی سەركەوتن بەدەست بێنێ تا جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ركابەری كەم بكاتەوە.
پێكهاتە چاوەڕوانكراوەكە بەمشێوەی خوارەوەیە:-
گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس
بەرگری: رافایێل ڤاران، سێرجیۆ رامۆس، مارسێلۆ و ناچۆ
ناوەڕاست: لۆكا مۆدریچ، كاسیمێرۆ، تۆنی كڕووس
هێرشبەر: گاریس بێڵ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و بۆرخا مایۆرال
جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو لە یانەی ئیباری بردەوە و بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ پێشەنگی یانەكانی بۆ خۆی قایمتر كرد، لە بەرامبەریشدا یانەی ریال مەدرید تا ئێستا 8 خاڵی كۆ كردووەتەوە و لە ریزی پێنجەم دێت.
وشە -
ئامانج ئهكرهم