به‌شی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه وه‌رزی پایز ده‌ست پێ ده‌كات و كه‌شوهه‌وای كوردستان به ته‌واوی فێنك ده‌بێ و پله‌كانی گه‌رما ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه 22ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی پایز له نیوه گۆی باكوری گۆی زه‌وی ده‌ست پێ ده‌كات، كه تێیدا تیشكی ڕۆژ ستوون ده‌بێ له هێڵی یه‌كسانی كه‌مه‌ره‌ی زه‌مین.
ئاماژه‌ی داوه، له هه‌ینییه‌وه كه‌شێكی فێنك ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و په‌له‌كانی گه‌رما چه‌ندان پله ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێ ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان پله‌ی گه‌رمیان بچێته خوار 40 پله‌ی سیلیزی.
پێشبینی ده‌كه‌رین پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه بگاته 36 و سلێمانی و دهۆك 35 و كه‌ركووك زاخۆ و چه‌مچه‌ماڵ 37 پله و خانه‌قین 38 پله و حاجی ئۆمه‌ران پله‌ی گه‌رمای ده‌بێته 24 پله‌ی سیلیزی و له‌و ماوه‌یه ئاسمانی كوردستان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ ناوچه‌یش بۆ نیچمه هه‌ور ده‌گۆڕێت.