به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌م به‌دواداچوونه‌دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه، سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له فه‌رمانگه‌ی كۆچی پۆڵه‌ندا ده‌رده‌كه‌وێت و داوای "ئیقامه‌ی كار" ده‌كات بۆ خۆی و مندڵه‌كانی. راوێژكارێكی په‌رله‌مان رای ده‌گه‌یه‌نێت كه پێڕه‌وی ناوخۆ سزای تیادا نییه. به‌ڵام شاره‌زایه‌كی یاسا سه‌رسوڕمانی خۆی ناشارێته‌وه و ده‌ڵێ "په‌رله‌مانتار داوای ئیقامه بكات، خه‌ڵك متمانه به‌كێ بكات".
له‌و وێنانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه سۆڕان عومه‌ر و منداڵه‌كانی له نۆره‌ی "چاوپێكه‌وتنی ئیقامه"دان له فه‌رمانگه‌ی ئیقامه‌ی وارشۆ له پۆڵه‌ندا و ئه‌و جۆره ئیقامه‌ی بۆ ئه‌وان ده‌كرێ له وڵاتی پۆڵه‌ندا، پاره هێزی كاریگه‌ره بۆ به‌ده‌ستهێنانی، چونكه كه‌سه‌كه ده‌توانێ له‌و وڵاته نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئیقامهكه بۆ گه‌شتی وڵاتانی تر سوودی ده‌بێت.
سۆران عومه‌ر له رۆژی شه‌شی تهمووز/یۆلیۆی ئه‌مساڵ 2017، گه‌شتی كردووه و كه‌یسه‌كه‌ی وا خستووه‌ته ڕوو كه له چێشتخانه‌یه‌ك وه‌ك به‌رده‌ست كار ده‌كات و مانگانه باجی كرێكارییهكهی ده‌دات. ئه‌وه له كاتێكدا مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌شت ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره.
مه‌دحه‌د سلێمان ڕاوێژكارى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاشكراى ده‌كات، به‌گوێره‌ى پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان هیچ یاساییه‌ك نییه بۆ ڕاگرتن و سزادانى په‌رله‌مانتار له نه‌هاتن و جێهێشتنى په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانه‌وه ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و ڕاوێژكاره بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه "له پێڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستاندا ئاماژه‌ى پێ نه‌كراوه كه په‌رله‌مانتارى كوردستان له ئاماده‌نه‌بوونى چ سزایه‌ك ده‌درێت، به پێچه‌وانه‌وه په‌رله‌مانى عێراق دیارى كردووه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سێ جار له دانیشتنه‌كان ئاماده نه‌بوو، بڕى 500 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت".
"به‌هۆى دۆخى سیاسى و ململانێى سیاسى تا ئێسته هیچ په‌رله‌مانتارێك لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ نه‌كراوه و سزا نه‌دراوه، به‌ڵام ڕه‌نگه فڕاكسیۆنه‌كان خۆیان لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن، پێوسته په‌رله‌مانتار فراكسۆنهكهى و په‌رله‌مان ئاگه‌دار بكاته‌وه له جێهێشتنی وڵات یان هه‌ر ئامادهنهبوونێك، ئه‌وه‌شى نه‌یه‌ته‌وه فراكسیۆن رێوشوێنی له دژ وه‌ربگرێ، نه‌ك په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ى دۆخێكى تر‌ى سیاسى دروست نه‌بێت" مه‌دحه‌د وای گوت.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر چه‌ندان جار پێوه‌ندى به بێگه‌رد تاڵه‌بانى سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان كرد به‌ڵام وه‌ڵامى پێوه‌ندییه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.
شاره‌زایه‌كى یاسایى ده‌ڵێت، شتێكى زۆر سه‌یره په‌رله‌مانتار داواى مافى په‌نابه‌رێتى بكات و بچێت بۆ وڵاتێكى تر، ده‌بێت ئیتر میله‌ت باوه‌ڕ به كێ بكات و چۆن ئاستى ده‌ربڕینى و لایه‌نى ده‌روونى پارێزگارى لێ بكات.
وشیار قادر هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له یاسا، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا "بوونى كه‌لێن له پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، وای كردووه په‌رله‌مانتاران وه‌ك هه‌ل بیقۆزنه‌وه به ئاره‌زووى خۆیان نه‌چنه دانیشتنه‌كان یان بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگ ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌بێ مۆڵه‌ت".
په‌رله‌مانتارى كوردستان "سۆران عومه‌ر" ئیسلامیی، داواكه‌ی بۆ ئیقمه وه‌ك كرێكار له كاتێكدایه به‌رزترین مووچه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كه هه‌شت ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره مانگانه و پارێزبه‌ندی یاساییشیان هه‌یه. جیا له پاسه‌وان و زۆر ئیمتیازی تری وه‌ك خانوو و خه‌رجی سه‌فه‌ر و ئۆتۆمبێل كه په‌رله‌مان دابینی ده‌كات.
هه‌رچه‌نده "وشه" وێنه‌كانی سۆران عومه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه له فه‌رمانگه‌ی كۆچی وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا، به‌ڵام كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌رگریی لێ ده‌كات.
شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "سۆران عومه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كى نییه و له هه‌رێمى كوردستانه و خه‌ریكى كاروبارى خۆیه‌تى ئه‌وه‌شى باس ده‌كرێت كوردستانى جێهێشتووه زانیارى ته‌واو نییه".
"ئیقامه‌ی كار" جۆرێكی تایبه‌تی مافی مانه‌وه‌یه له وڵاتان به پاره ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ، وه‌رگری ئه‌و جۆره ئیقامه ده‌توانێ له وڵاته‌كه نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵام پابه‌ند ده‌كرێ به‌وه‌ی مانگانه باجی دیاریكراو بدات. باجه‌كه به‌گوێره‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه و جۆری كرێكارییهكهی زیاد ده‌كرێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئیسلامییه له‌و كه‌سانه‌یه كه به‌رده‌وام باس له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان ده‌كات، به‌ڵام جێی پرسیاره له‌و ته‌نگژه داراییه‌دا كه له‌و خوله‌ی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و 75%ی مووچه‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی له كوێ ده‌ست خستووه كه ئیقامه‌ی پێ بكڕێ.