هایدی كلوم ئه‌كته‌ر و نمایشكاری ناوداری ئه‌ڵمانی، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی نوێی بڵاو بوونه‌ته‌وه و بوونه‌ته جێی باسی گه‌رمی په‌یج و پێگه‌كان و به خێرایی به تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌شه‌نه‌یان كردووه.
هایدی ته‌مه‌ن 44 ساڵ له ئاهه‌نگی رێزلێنانی خه‌ڵاته‌كانی ئێمی به عه‌زیه‌یه‌كی سووری ناوازه‌وه ده‌ركه‌وت و له‌شولاره سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی نمایش كرد، ئه‌وه‌ش جێی سه‌رنجڕاكێشانی ڕاگه‌یاندن كاره‌كان بوو.
هایدی كلوم یه‌كێكه له ئه‌ستێره و كه‌سایه‌تییه ته‌له‌ڤزیۆنییه ناوداره‌كانی ئه‌ڵمانیا و له بواری سینه‌ما و نمایش و دیزاینی جلوبه‌رگدا كار ده‌كات، ئێسته له‌سه‌ر پرۆگرامی Americans got Talent وه‌ك دادوه‌رێك كار ده‌كات و توانای به‌شداربووانی پرۆگرامه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرنگی به‌ده‌ست هێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی ئێمی.