وێنه..ئاماده‌كاری بۆ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له سلێمانی
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به ئاماده‌بوونی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌ڵێ له ڕیفراندۆمی دووشه‌می داهاتوو له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێ و ئێسته‌ش ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه ته‌واوبوون و یاریگه‌ی سلێمانی به ئاڵای كوردستان ڕازێنراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له وێنه‌كان ده‌یبنن ئاماده‌كاری بۆ كه‌رنه‌ڤاڵه گه‌وره‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستی پێ كردووه، كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێ و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش په‌یامێك بۆ جه‌ماوه‌ری شاره‌كه ده‌دا.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د