چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ت دێ دوای جگه‌ره‌كێشان

:: PM:01:34:20/09/2017 ‌

ئێسته‌ به‌شێكی زۆری خه‌ڵك له‌ دنیادا ئالووده‌ی جگه‌ره‌كێشان بوون، له‌ كاتێكدا به‌رده‌وام هۆشداری ده‌درێت له‌ زیان و كاریگه‌ره‌ خراپه‌كانی، هاوكات له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا، ده‌ركه‌وتووه‌ جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌رووی ته‌ندروستی جه‌سته‌یییه‌وه‌ كاتێك كه‌سێك جگه‌ره‌ ده‌كێشێت، هه‌ندێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر جه‌سته‌یدا دێت، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر واز بهێنێت چۆن جه‌سته‌ی ده‌چێته‌وه‌ باری ئاسایی؟

له‌كاتی جگه‌ره‌كێشاندا لێدانی دڵ نایه‌كسان ده‌بێت، پاش 20 خوله‌ك ئینجا ده‌چێته‌وه‌ باری ئاسایی، رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر نیكۆتین ده‌چێته‌ جه‌سته‌وه‌ و زیان به‌ جه‌سته‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیارت دا دواین جگه‌ره‌ت بێت، دوای 12 سه‌عات ئه‌و نیكۆتینه‌ له‌ جه‌سته‌تدا ده‌ڕوات و ئاستی دووانه‌ ئۆكسیدی كاربۆن ده‌چێته‌وه‌ باری سروشتی و ئاسایی جاران.

له‌ دوای دوو هه‌فته‌ ئینجا كار و چالاكی سییه‌كان و جگه‌رت ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ به‌رێژه‌ی 30%، بێگومان كاتێك بڕیارت داوه‌ واز بهێنیت، هه‌روه‌ها له‌ دوای 5 هه‌فته‌ تووشی كۆكه‌یه‌كی توند و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیارت دا واز نه‌هێنی له‌ جگه‌ره‌كێشان، ئه‌وا دوای ساڵێك ئه‌گه‌ری تووشبوونت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دوو هێنده‌ زیاد ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر واز بهێنیت كه‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌.

سه‌رچاوه‌.thehealthsite/


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان