بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له یاریگه‌ی چوارباخ له شاری سلێمانی، فێستیڤاڵی ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدرێ، له ئێسته‌وه ته‌واوی یاریگه‌كه پڕ بووه.
هێشتا چه‌ند سه‌عاتێكی ماوه بۆ ده‌ستپێكی فێستیڤاڵه‌كه، یاریگه‌ی چوارباخ له شاری سلێمانی به لێشاو خه‌ڵكی بۆ ده‌چێ و كوڕان و كچانی شاره‌كه له هه‌موو توێژ و لایه‌نێك به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌یه پێش ده‌ستپێكی له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی ده‌رگه‌كان دابخرێن.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه نوێنه‌ر و كه‌سه سه‌ره‌كییه‌كانی زۆربه‌ی حزبه‌كانی كوردستان به‌شدارن، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕۆژی 25ی ئهیلوول/ سێپته‌مبه‌ری وه‌ك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.