لە چوارچێوەی ئاهەنگەكانی بانگەشەی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لەو ریفراندۆمەی بڕیارە لە 25ی سێپتێمبەر لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕاوەكان بێتە سازكردن، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم لیژنەی باڵای ریفراندۆم كەرنەڤاڵێكی جەماوەری بۆ خەڵكی سنووری شارۆكەی بەردەڕەش ساز كرد.
لەو فێستڤاڵەدا خەڵكی ئەو دەڤەرە لە رێگەی دروشم و سروود و ئاهەنگی جەماوەری بەڵێی خۆیان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە عێراق دووپات كردەوە و رایان گەیاند كە ئەوانیش چاوەڕوانی 25ی سێپتێمبەرن بۆ ئەوەی بەپەرۆشەوە و بە "بەڵێ" پاڵپشتی خۆیان لە سەربەخۆیی كوردستان دووپات بكەنەوە.
بەردەرەش/ نەوزاد هلۆری