سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:09:14:20/09/2017 ‌
هەرچەندە سبەی لە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام دابەشكردنی مووچەی بەردەوام دەبێت و مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت.

بە پێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی پێنجشەم 21ی ئەیلوول مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

هەر بە پێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.

هەفتەی داهاتووش بە پێی زانیارییەكانی "وشە" دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و ڕۆژی یەكشەمی سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

بەهۆی تەنگژەی دارایی لە هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە لە ڕێگەی خشتەیەكەوە, كە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی دەكاتەوە دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم