تاقیگەیەكی پێشكەوتووی پزیشكی لە دهۆك كرایەوە

:: PM:09:27:20/09/2017 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری دهۆك بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆك و سەرۆكی زانكۆی دهۆك و كومەڵێك پزیشك، چوارەمین گەورەترین تاقیگەی پزیشكی كوردی- ئوردنی لە شاری دهۆك كرایەوە كە لە سەر ئاستی دنیا باوەڕ پێ كراوە.

لە رێوڕەسمی كردنەوەی تاقیگەكە، فەرهاد ئەترۆشی پارێزگاری دهۆك گوتی، پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان بەگشتی و پارێزگای دهۆك دەكەم بە كردنەوەی ئەو تاقیگە پزیشكییە پێشكەوتووە و ئومێدەوارم تاقیگەكە بتوانێت بە كەمترین نرخ و باشترین شێوە خزمەت بە هاووڵاتییان بكات و ئەوان بتوانن سوودێكی باشی لێ وەربگرن.

تاقیگەی پزیشكی كوردی- ئوردنی بەناوی تاقیگەی "میدیا مدلات"ە كە دەكەوێتە نزیك نەخۆشخانەی شیلان لە سەنتەری شاری دهۆك، بە یەكێك لە 40 تاقیگەكانی وەبەرهێنان لە دنیا و چوارەمین تاقیگە لە دهۆك دادەنرێت، پشكنین و خزمەتەكانی ئەو تاقیگەیە لەلایەن ئاس و كاپی نێودەولەتی باوەڕ پێ كراون و راستەوخۆ لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لەژێر چاودێری سێ پزیشكی تایبەتمەندەوە بەڕێوە دەبرێت.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل