گۆڕان ئه‌مڕۆش بڕیاری نه‌دا.. له‌ حكوومه‌ت ناكشێته‌وه‌

:: PM:03:34:05/11/2016 ‌

جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی دەنگدان لەسەر کشانەوە لە حکوومەت و پەرلەمان و حکوومەتە خۆجێییەکان کۆبووەوە و بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات.

بەیانی ئەمڕۆ شەموو پێنجی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر ئەندامانی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی کشانەوە لە دەسەڵاتی سیاسیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و بەبێ ئەوەی هیچ بڕیاریک لەم بارەیەوە بدرێت کۆبوونەوەکە کۆتایی پێ هات.

رەئوف عوسمان،  سەرۆكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەیان پرسی كشانەوەبووە لە حكوومەت و قسەی لەبارەوەكرا و ئەو پرسەش ماوەتەوە و قسەی زیاتری لەسەر دەكرێت.

زیاتر روونی کردەوە، جڤاتی نیشتمانی باسی لە پەیوەندی گۆڕان لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی كوردستان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەش كردووە. 

پێشتریش شۆڕش حاجی گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیاکانی رایگەیاند لە بارەی پرسی مانەوە و كشانەوە" هەڵوێستێك وەردەگرین كە لەبەرژەوەندیی خەڵك دا بێت".


وشە - هیدایه‌ت جان