"شیڤرۆن" یەكەم بیرە نەوتی پشكنین لە كوردستان لێ دەدات

:: PM:10:04:20/09/2017 ‌

چەند سەرچاوەیەك دووپاتی دەكەنەوە كە كۆمپانیای "شیڤرۆن"ی ئەمەریكایی لە دوای وەستان بۆ ماوەی دووساڵ و وەك ئاماژەیەكیش بۆ گەڕانەوەی متمانەی بە دۆخی ناوچەكە، لە ماوەی ئەم مانگەدا هەستاوە بە لێدای یەكەم بیرە نەوت بۆ پشكنین لە هەرێم، ئەوەش هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەیەك لەو بارەوە بە "رۆیتەرز"ی راگەیاندووە كە كۆمپاینای "شیڤرۆن"، كە دووەم گەورە كۆمپانیای ئەمەریكایی لە بورای نەوت و غازە، هەستاوە بە لێدانی بیرێكی نەوت لە باكوری هەولێر، كە یەكەم بیرە نەوتە لەو جۆرە لەوەتەی نیوەی دووەمی 2015ەوە.

گوتەبێژی كۆمپانیاكە لەو بارەوە رای گەیاند كە "شیڤرۆن"، لە چالاكییەكانی گەڕان بەدوای نەوت لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە.

لەلایەكی تر كۆمپانیای "گۆڵف كیستۆن"ی بەرتانیایی ئەمڕۆ چوارشەم رای گەیاند كە بە بەهای 15 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی خەرجی و شایستەی دارایی لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە پێ دراوە لە بری هەناردنی نەوتی خاو لە كێڵگەی نەوتی شێخانەوە.

كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە ئەو بڕە پارەی لە حكوومەتی هەرێم بۆ مانگی ئایاری رابردوو وەرگرتووە.  
 
سەرچاوە: شەفەق نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل