كچان زۆر حه‌ز به ڕه‌نگكردنی نینۆكیان به شێوه و دیزاینی جیاواز ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌و دیزاینه كۆن و باوه‌ی جاران ڕزگاریان ببێت و وه‌ك هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كان نینۆكه‌كانیان نه‌خشی ناوازه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ندێك له كچان و ژنان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و جۆره دیزاینانه ته‌نیا كه‌سانی شاره‌زا له میكیا ده‌توانێ ئه‌و كاره‌یان بۆ بكات و پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا وا نییه به سه‌یركردنی ئه‌م ڤیدیۆیه زۆر به ئاسانی ده‌توانی فێر بیت.
نینۆك ماده‌یه‌كی ڕه‌قی نیمچه ئێسكه كه كۆتایی په‌نجه‌كانی ده‌ست و پێی داپۆشیوه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ماده‌ی كیراتین دروست ده‌بێت، نینۆك پۆلێن ده‌كرێت و به به‌شێك یاخود ئه‌ندامێكی پێست داده‌نرێت و له ڕێگه‌ی پێسته‌وه خۆراكی بۆ ده‌چێت و گه‌شه ده‌كا.