مرۆڤخۆریی یه‌كێكه له حه‌رامترین و ناته‌ندروسترین كاره‌كان، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م كاره چۆن ده‌كرێت؟ و ئێسته و له ڕابردووش‌دا بوونی هه‌بووه؟، وه‌ڵامی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌م ڕاپۆرته‌دا باسمان كردووه زۆر به ووردی.
له‌بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤخۆری خووه یا ڕه‌وه‌شتی بۆماوه‌ییه له‌لایه‌ن مرۆڤێكی تره‌ویه شوێنه‌وارناسان هێما و نیشانه‌گه‌لێكیان له‌م خوو و ڕه‌وه‌شته له كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ره‌تاییدا دۆزیوه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می ئێسته‌شدا كۆمه‌ڵێك ڕوودواوی هاوشێوه هه‌بووه و لێره و له‌وێ ده‌بیستین كه باوك و مام و منداڵ، دایكی و كچ و برازاكانیان ده‌خۆن.
ئێسته زانانیان بۆچوونیان وایه كه ئه‌وانه‌ی نینۆكیان ده‌خۆن یان قژیان درێژه و گازی لێ ده‌گرن، جۆرێكن له مرۆڤخۆر كه ده‌ناسرێن به خۆخۆر.
خواردنی گۆشتی مرۆڤ، بۆ پێشاندانی سۆز یان ده‌رخستنی ڕق له به‌رامبه‌ر هۆزێكی تر بینراوه، هه‌ندێك له هۆزه‌كانیش بڕوا یان وابووه كه ئه‌گه‌ر گۆشتی پیاوه ئازاكان بخۆن دوای مردنیان، ئه‌وا وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌یان لێ دێت، هه‌ندێكی تریشیان بڕوایان وا بووه كه خواردنی گۆشتی منداڵ فریشه‌ی پاكی ده‌چێته گیانیانه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه سه‌رده‌میانه‌ش و دڵنیا بوونت كلیك
mirror بكه.
كێن ئه‌وانه‌ی مرۆڤ ده‌خۆن و بۆچی ده‌یانخۆن؟
ئه‌وانه‌ی مرۆڤ ده‌خۆن به مرۆڤخۆره‌كان ناسراون، هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی گۆشتخۆره، به‌ڵام خواردنی گۆشی خۆیان ڕێگه پێ نه‌دراوه، بۆیه زۆرن ئه‌وانه‌ی گۆشتی مرۆڤ ده‌خۆن، جا چ له ڕابردوو بێت یان ئێسته، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه كۆمه‌ڵێكی مێژوویی كه‌میانن.
یه‌كه‌م/ خواردنی گۆشتی مرۆڤ به ژه‌مێك سه‌یر كراوه، هه‌ندێك له خێڵه ڕه‌شپێسته‌كانی وڵاتی گینیا، له كیشوه‌ری ئه‌فریقا گۆشتی مرۆڤیان ده‌خوارد و بۆ دابینكردنی هێرشیان ده‌برده سه‌ر خێڵه‌كانی تر و به دیلیان ده‌گرتن و وه‌ك ئاژه‌ڵ به‌خێویان ده‌كردن تا كاتی پێویست ده‌یانخواردن.
دووه‌م/ ئیسكیموه‌كانیش كاتێك شتێكیان بۆ خواردن ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت گۆشتی مرۆڤیان ده‌خوارد.
سێیه‌م/ ماساژێتـه‌كان كه ده‌ورووبه‌ری 300 ساڵ پێش زایین له كه‌ناره‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی زه‌ریای خه‌زه‌ردا ده‌ژیان، بۆ به‌رزڕاگرتنی خزم و كه‌سه به‌ساڵاچووه‌كانیان، قوربانییان ده‌كردن و گۆشته‌كه‌یان ده‌خواردن.
چواره‌م/ بڕێك له هۆزه مرۆڤخۆره‌كانیش بۆ پێشاندانی ڕق و قینی خۆیان، گۆشتی دوژمنه‌كانیان ده‌خوارد كه له‌نێو عه‌ره‌به‌كانیشدا نموونه‌ی هه‌یه و ده‌توانین به "هیند"ی هاوسه‌ری "ئه‌بو سۆفیان" ئاماژه بكه‌ین كه پاش سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕی "ئوحود" دا، جه‌رگی حه‌مزه‌ی مامی محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری موسڵمانانی ده‌رهێنا و خواردی.
پێنجه‌م/ خه‌ڵكی شاری حه‌ڕان یه‌كێك له شاره كۆنه‌كانی مێزۆپۆتامیا، له سه‌رده‌می به‌ر له ئیسلامدا، هه‌موو ساڵێك منداڵێكیان پێشكه‌ش و قوربانی خودای پارێزه‌ری بته‌كانیان ده‌كرد، ئه‌وان گۆشتی قوربانییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئاردی سپی و زه‌عفه‌ران و ڕۆنی زه‌یتوون، به‌شێوه‌ی دنكه هه‌نجیرێك دروست ده‌كرد ده‌یانكوڵاند و به خواردی نزا دایان ده‌نا.
شه‌شه‌م/ خه‌ڵكی هۆزێك له هیندیش نه‌خۆش و به ساڵاچووه‌كانی خێڵه‌كه‌یان به نیشانه‌ی حه‌زكردن به وێنه خودای "كالییب"، هاوسه‌ری قیناوی "شیوا"، یه‌كێك له خودایانی هینده‌كان، و ڕازی و هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یانكوشتن و گۆشته‌كه‌یانیان ده‌خوارد.
حه‌وته‌م/ دانیشتوانی كۆنی ئوستڕالیا، خواردنی گۆشتی مرۆڤ باو بوو، دایكان له و ناوچه‌یه‌دا له ئه‌گه‌ری مردنی منداڵه‌كانیاندا، گۆشته‌كانیان ده‌خواردن و به پێی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان پێیان وابوو كه به‌و كاره ئه‌و هێزه‌ی كه له‌كاتی هێنانه‌دنیای ئه‌و كۆرپه پێیان داوه، لێی وه‌رده‌گرنه‌وه.
هه‌شته‌م/ خه‌ڵكی گه‌لی باستان (باپیرانی فڕه‌نسییه‌كان)، خواردنی گۆشتی بڕێك له ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤیان بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشكی به‌سوود ده‌زانی.
نۆیه‌م/ له سه‌یرترین ڕووداوی سه‌ده نوێیه‌كاندا، كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی 15 زایینی‌دا، "كریستۆفه‌ر كۆڵومبس" له دوورگه‌كانی "ئانتیل"له نێوان ئه‌مه‌ریكای باشوور و باكوردا، له‌گه‌ڵ هۆزێك به‌ناوی "كارائیب" ئاشنا بوو كه له نێوانیاندا خواردنی گۆشتی مرۆڤ باو بوو.
ده‌یه‌م/ له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كاندا، مێژوونووسان ئاماژه به ده‌سته‌یه‌ك له نۆكه‌رانی پادشاكانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وی ده‌كه‌ن كه به زیندوویی تۆمه‌تباره‌كانیان خواردووه.
یازده‌هه‌م/ له ساڵی 1972 تیمی ره‌گبی ئۆرۆگوایی تووشی ڕووداوێك بوون و فڕۆكه‌كه‌یان كه‌وته خواره‌وه، ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان بوو ناچاربوون گۆشتی ئه‌وانیتر بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی بژین. دوای 72 ڕۆژ ڕزگار كران.