خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد (ده‌شنێ موڕاد)، نوێترین كلیپی گۆرانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و كار بۆ چه‌ند گۆرانییه‌كی تر ده‌كات.
كلیپ و سروودی "ئه‌ی ڕه‌قیب"، ناوی نوێترین به‌رهه‌می بڵاوكراوه‌ی خانمه گۆرانیبێژ ده‌شنێ موڕاده و تازه بڵاو كراوه‌ته‌وه ته‌نیا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دانراوه.
له كوردستان كاری كلیپی بۆ كراوه و به‌شێوازێكی مۆدێرن كاری كلیپ و تۆماركردنی بۆ كراوه، شێوازی كلیپه‌كه به جۆرێكی تره و زیاتر دیمه‌نه جوانه‌كانی كوردستان پێشان دراوه تێیدا.
ده‌شنێ تێدا به جلی كوردی ده‌رده‌كه‌وێت و تێیدا گرنگی زۆری به به‌كارهێنانی ئاڵای كوردستان داوه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی