ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له شارى هه‌ولێر ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خانمان و كچان هه‌ڵسان به ماراسیۆنێكى تایبه‌ت به‌ڕاكردن له پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئێواڕه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 20ى ئه‌یلوول، ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى هه‌ولێرى ئافره‌تان هه‌ڵسا به سازدانى ما‌راسیۆسێكى تایبه‌ت به‌كچان و خانمان له شارى هه‌ولێر، كاتژمێر 4 ى ئێواڕه ده‌ستى پێكرد و به دوورى و درێژایی 5 كیلۆمه‌تر به‌رده‌وام بوو، ژماره‌یه‌كى زۆر له كچان و خانمان به‌شدارییان تێدا كرد و به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان مه‌راسۆنه‌كه‌یان ڕازانده‌وه.
دواى كۆتایی هاتنى مه‌راسۆنه‌كه خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شداربووه سه‌ركه‌وتوه‌كان دابه‌شكراو ماراسیۆنه‌كه به‌ئاهه‌نگێكى تایبه‌ت كۆتایی هات به به‌شدارى چه‌ندین هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد.
ئه‌و چالاكییه بریتى بوو له ڕاكردنێكى به‌كۆمه‌ڵ، بۆ پشتگیرى كردن له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى