ماڵپه‌ڕ و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رقاڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه بوون، كه بۆچی ته‌نووره‌ی كورت له ژنانی دانیشتووی هۆڵه‌ندا قه‌ده‌غه كراوه؟
له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی شاری ئه‌مستردام پایته‌ختی هۆڵه‌ندا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شێك له كاره‌كانی ئۆفیس، په‌یامێكی بۆ ئه‌و ژنانه نارد كه له ژێر ده‌ستی ئه‌م كاریان ده‌كرد، تێیدا داوای لێ كردن چیتر ته‌نووره‌ی كورت كه بگاته سه‌ر ئه‌ژنۆ له‌به‌ر نه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بۆیان نییه پێڵاوی ئه‌وه‌نده به‌رز له پێ بكه‌ن ببێته هۆی ده‌ركه‌وتنی قاچیان، ئه‌م په‌یامه‌شی وه‌ك ڕێزێك بۆ كارمه‌نده مسوڵمانه‌كانی بڵاو كرده‌وه، چونكه هه‌ستی پێ كردبوو ئه‌وان به بینینی ئه‌و ژنانه شه‌رمه‌زار ده‌بن و تووشی بێتاقه‌تی ده‌بن.
دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕ و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز بڵاو كرایه‌وه، یه‌كێك له‌وانه ڕۆژنامه‌ی "لیبیریۆ"ی ئیتاڵی بوو و نووسیبووی، "ماڵئاوا ته‌نووره‌ی كورت، داهاتووی باڵاپۆشی چاوه‌ڕێمان ده‌كات".
هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌ش، ته‌نیا ڕێزگرتن بوو له بیركردنه‌وه، ئاین و كولتووری هه‌موو ئه‌ندامێكی ناو كۆمپانیا به بێ جیاوازی، تا به یه‌كده‌نگی هه‌موو كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، هیچ ناكۆكییه‌ك له نێوانیان دروست نه‌بێت.