ئه‌مڕۆ فیلمى "خه‌ونى كورد – جه‌نگ یان ئاشتى" له پرۆدیسۆر و نووسین و ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند "كه‌ى به‌هار"، له شارى له‌نده‌ن نمایش ده‌كرێت و كچه‌كه‌شى به‌خوێندنه‌وه‌ى شیعر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌شدارى تێدا ده‌كات .
كه‌ى به‌هار له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌باره‌ى كاره‌كانى ئه‌و فیلمه و نمایشكردنى له له‌نده‌ن و به‌شدارى كچه‌كه‌ى به"وشه"ى راگه‌یاند: به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر كڵاودیۆ ڤۆن، فیلمه نوێیه‌كه‌مان كاره‌كانى ته‌واو بووه به‌ناوى "خه‌ونى كورد – جه‌نگ یا ئاشتى" و بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه. له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان له كه‌ناڵه‌كانى ئایتیۆن و ئه‌مازۆن و یۆتیوب ڤى ئۆدى و ڤیمیۆ و جێرنیمان تیڤى به ناونیشانى "هاوڕێمان نییه جگه له چیاكان" بڵاو بووه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مڕۆ له شارى له‌نده‌ن له فرۆنت لاین كڵه‌ب فیلمه‌كه نمایش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌وادارانى فیلمه‌كه‌مان له كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى مانگى 10 ده‌توانن بینه‌ری فیلمه‌كه‌مان بن له فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى.
ئاماژه‌ی دا، شوێنى نمایشى ئه‌مڕۆى فیلمه‌كه‌مان له له‌نده‌ن، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین شوێن بۆ نیشاندانى فیلمى دۆكۆمێنته‌رى، بینه‌رانى زۆربه‌ى ئینگلیزى و بیانین و دواى نمایشكردنى بینه‌ران گفتوگۆ و پرسیار و وه‌ڵام ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ پانێڵێك كه پێك هاتووه له فیلمكار كلاودیۆ پڵانته، جۆن مه‌كارسى ڕ‌وژنامه‌گه‌رى ئینگیزو تۆم هاردى فۆڕسایز، هه‌روه‌ها تاشان به‌هارى كچم هۆنراوه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه بۆ ئاماده‌بووان له‌ژێر ناوى "من كچى كودستانم".
ئه‌و فیلمه ماوه‌كه‌ى 86 خوله‌كه و تیمى كوردستان كاریان تێدا كردووه. بێ پاڵپشتى دارایی هیچ لایه‌ك هاتووه‌ته به‌رهه‌م و زۆربه‌ى كاره‌كان به‌خۆبه‌خشى كردووه. فیلمه‌كه به‌زمانى كوردى و ئینگلیزییه و چه‌ند سیكوێنسێكى تێدایه به‌زمانى ئه‌ڵمانى و عه‌ره‌بی. له نه‌ورۆزى 2015 ده‌ستى پێ كراوه، یه‌كه‌م فیلمه ڕاسته‌وخۆ باس له به‌ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان ده‌كات و له‌به‌رهه‌مهێنانى هاوبه‌شى نێوان كوردستان و به‌ریتانیایه و به‌سه‌رپه‌رشتى كۆمپانیاى جۆكه فیلمس و ڤۆن پلانته پڕۆده‌كشن كارى بۆ كراوه.