ده‌زگه ڕاگه‌یاندنه‌كانی جیھانی ئاشكرایان كردووه، شاكیرا ئه‌ستێره‌ی پۆپ و هیپ هۆپی جیھانی له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیرارد پیكێ یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی جیا بووه‌ته‌وه.
به‌پێی چه‌ند ھه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ره جیهانییه‌كانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هۆی جیابوونه‌وه‌ی شاكیرا و پیكێ به‌ھۆی سه‌رقاڵبوونی "شاكیرا"ی گۆرانیبێژه به كاره ھونه‌رییه‌كانی و گرینگی‌دان به ئیشه‌كه‌ی خۆی زیاتر و بێزاربوونی پیكێی یاریزان له ئه‌و پۆزشانه‌ی كه شاكیرا بۆی ده‌هێنایه‌وه و چیتر نایه‌وێت لێی تێبگات، بۆیه بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕی "
parentherald" ئاماژه‌ی به ناڕاستی ھه‌واڵه‌كه كردووه، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێسته پیكێی یاریزان وێنه‌یه‌كی ژنه ھونه‌رمه‌ند شاكیرا و منداڵه‌كانی بڵاو كرده‌وه، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یش ڕای گه‌یاندبوو كه بۆ وه‌رگرتنی پشوو له گه‌شتدان، بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ھه‌واڵی جیابوونه‌وه‌كه دوور بێت له ڕاستی.
شاكیرا گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی ته‌مه‌ن "40" ساڵان بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له‌گه‌ڵ "پیكێ" یاریزانی تۆپی پێی ته‌مه‌ن "30" ساڵان له پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیدان و خاوه‌نی دوو منداڵن، تا ئێسته‌ش بڕیاریان نه‌داوه كه هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن.