دێمبێلێ مزگێنییەك پێشكەش بە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەكات

:: PM:12:51:21/09/2017 ‌

عوسمان دێمبێلێی ئەستێرەی لاوی فڕەنسی مزگێنییەكی پێشكەش بە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كرد سەبارەت بەو پێكانەی بەم دواییە تووشی هاتبوو.

دێمبێلێ دووشەمی رابردوو لە شاری هێلسینكی پایەتەختی فینلەندا نەشتەرگەری بۆ پێكانی پچڕانی ماسوولكەی رانی چەپی ئەنجامدا دوای ئەوەی لە یاریی شەمووی رابردووی یانەی بەرشەلۆنەدا لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی خیتافی تووشی هاتبوو.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردبوو كە ئەو یاریزانە نوێیەی یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە ماوەی 3 تا 4 مانگ لە یاریكردن دوور دەكەوێتەوە.

دێمبێلێ دوێنێ چوارشەم گەڕابووەوە شاری بەرشەلۆنە و دوای گەڕانەوەش وێنەیەكی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) بڵاو كردبووەوە دوای ئەوەی یانەكەی سێشەمی رابردوو لە یارییەكی تری خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی 6-1 گۆڵ لە یانەی ئیبار بردبووەوە.

دێمبێلێ لە مزگێنییەكەدا جەختی كردبووەوە كە دوای 2 مانگی تر دەگەڕێتەوە نێو یاریگە و لە یارییەكانی یانەی بەرشەلۆنە بەشدار دەبێتەوە.

ئەگەر پێشبینییەكەی دێمبێلێ راست دەرچێت، ئەوا لە ئەو هێرشبەرە لە ناوەڕاستی تشرینی دووەم بۆ یاریكردن ئامادە دەبێت و لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاریی دەكاتەوە.

دێمبێلێ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا بە بەهای 105 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە كرد و بەمەش بووە گرانترین یاریزان لە مێژووی یانە كەتەلۆنییەكەدا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م