دوایین دۆزینەوەكان لەبارەی خورما چین؟

:: PM:01:05:21/09/2017 ‌

* ئایا خورمـــــا تەنیا میوەیەكی شیرینە؟ گرینگی تری چییە؟
* جـــگە لە پێدانی هێز، خورمـــــــا چ سوودێكی بۆ دڵ و مێشك هەیە؟

خـــــــورما وەك میوەیەكی شیرین پۆلێن دەكرێت لەگەڵ هەبــــوونی چەندان گرنگــــی تەندروستی بۆ جەستەی مرۆڤ، بە پێی دوایین دۆزینەوەكان لەبارەی سوودە سەرسوڕهێنەكانی ڕووەكی خورمـــا كە لە سێپتێمبەری 2017 باسی لێوە دەكرێت لە ماڵپەری زانیاری و تەندروستی (Useful Gen)، كە میوەی خورمـــا بە گرنگترین جۆری میوە هەژمـــار دەكرێت و ڕێگرە لە سەرهەڵدانی كێشە تەندروستییە كوشندە سەردەمییەكان وەك جەڵتەی دڵ و ئیفلیجی مێشك و بەرزی فشاری خوێن، هەروەهـــــا ڕێژەی بەرزی كۆلیستیرۆل و هاوكاری تەواوی كۆئەندامی هەرسە لە جێبەجێكردنی فرمـــانەكانی، لە پاڵ ئەو گرنگییانەی خواردنی خورمـــــا چەندان هۆكاری تر‌ هەیە كە وا لە مرۆڤ دەكات خورمــا بكات بە بەشێك له خواردنی‌ ژیانی ڕۆژانەی، گرینگترینیان بریتین لەمانەی خوارەوە:

* خورمـــا سەرچاوەی سەرەكی توخمی ئاســــنە.
* خورمـــا ڕێگرە لە دیاردەی ســـــكچوون.
* خورمـــا كێشی مرۆڤ هاوسەنگ دەكات.
* خورمـــا ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لە ئاستێكی تەندروست دەهێڵێتەوە.
* خورمـــا دڵ بەهێز دەكــــات.
* خورمـــا چارەسەرە بۆ قـــــەبزی.
* خورمـــا بەرزی و نزمی فشاری خوێن ڕێك دەخــــات
* خورمـــا مێشك لە ترسناكی ئیفلیجبوون دەپارێزێت.

د. تۆڵە فەرەج 
*سەرچاوە (ماڵپەڕی زانیاری تەندروستی Useful Gen)


وشە - باز ئه‌حمه‌د