138 كەسایەتیی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان
داوا لە ئێران دەكەن پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستان بكات

:: PM:01:05:21/09/2017 ‌

كۆمەڵێك چالاكی سیاسی و كەسایەتیی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە نامەیەكی كراوەدا بۆ حكوومەتی ئێران، داوا دەكەن پشتیوانی لە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بكات .

ئەوان لە نامەكەدا باسیان لە پێوەندییە مێژوویییەكانی نێوان گەلی كورد لە عێراق و خەڵكی ئێران كردووە و پێیان وایە ئەگەر ئێران پشتیوانی لە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان نەكات و هەوڵ بدات یەكپارچەیی عێراق بپاریزێت، ئەوا لە داهاتوودا زیانی زیاتر بەر ئێران دەكەوێت، چونكە لەوەتەی عێراق هەیە دراوسێیەكی تەنگژەخوڵقێن بووە بۆ ئێران، بەڵام دەوڵەتی كوردستان دەتوانێت دراوسێیەكی باش بێت بۆ ئێران.

هەروەها لە بەشێكی تری نامەكەدا باس لەوە كراوە كە لە 100 ساڵی رابردوودا كوردی عێراق ستەم نەماوە كە لێیان نەكرێت و ئەگەر ئێرانیش خۆی بە پشتیوانی خەڵكی ستەملێكراو دەزانێت، ئەوا چ باشتر لەوە بەرگری لە كەسانێك بكات كە پێوەندیی مێژوویی و كولتووری قووڵی لەگەڵیدا هەیە.

دەقی نامەكە بە زمانی فارسی بڵاو كراوەتەوە و لێرەدا دەقە كوردییەكە دەخەینە ڕوو:

بەڕێز...خەڵكی بە شەرەفی ئێران، بەرپرسان و كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی

هەروەك ئاگادارن بڕیاری مێژوویی بەڕێوەبردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، ئەنجامی یەك سەدە ستەم و كۆمەڵكوژیی حكوومەتە ناوەندییە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقە دژی خەڵكێكی ستەملێكراو و خۆڕاگری كورد. ئەگەر چاوێك بە مێژووی خوێناوی كوردی عێراق بخشێنین، لە بەرامبەر بەریتانیای داگیركەرەوە بگرە تا دەگاتە بەرگریكردن لە خۆ بەرامبەر بە رژێمە كانی عێراق و لەم دواییانەش تاوان و هێرشەكانی داعش، بۆمان دەدەكەوێت چ ستەمێكی ناڕەوا لەو خەڵكە كراوە و چ ئازارێكیان چێشتووە.

خەڵكی ئێران و كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵاهەڵگری بەرگری لە خەڵكی ستەملێكراوی دنیا بوون بۆ ئەوەی مافە رەوا و مێژوویییەكانی خۆیان دەستەبەر بكەن. هەر لەسەر ئەوە بنەمایە زۆر پێویستە بۆ درێژەدانی ئەم سیاسەتە بەرگری لە مافە مێژویییەكانی كوردی عێراقیش بكەین كە سەرووی یەك سەدەیە گەورەترین ستەمیان لێ دەكرێت و بەرەوڕووی هەڵاواردن و كۆمەڵكوژی كراونەتەوە كە لە لایەن زلهێزەكانەوە بەسەریاندا سەپێنراوە.

ئەمە شتێكی ئاشكرایە كە درێژەكیشانی دۆخی ئێستە و پاراستنی یەكپارچەیی وڵاتێك كە بە كۆمەڵێك هۆكاری مێژوویی، سیاسی و كولتووری مانەوە لەگەڵی واتای نییە، دەتوانێت لە درێژخایەندا زیانێكی زۆریشی بۆ بەرژەوەندییەكانی ئێران لە ناوچەكەدا هەبێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە خەڵك و حكوومەتی ئێران لە قۆناخی سەختی بەربەرەكانی كورد دژی رژێمی بەعس و پرسی جینۆسایدی هەڵەبجە و ئەنفال، پشتیوانی لەو گەلە ستەملێكراوە كردووە و لە كاتی ئاوارەیی و لێقەومانیشدا باوەشی گەرمی بۆ كردوونەتەوە. كوردیش لە كاتی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق پاڵپشتی ئێران بوون و تەنانەت لە هەندێك لە بەرەكانی جەنگ شانبەشانی سەربازانی ئێرانی دژی رژێمی دڕندەی بەعس جەنگان، هەر بەهۆی ئەو هاوكارییانەش بەهۆی رژێمی بەعسەوە تووشی نەهامەتی بوون و قوربانییەكی گەورەیان دا. جگەلەمە پێوەندییەكی مێژوویی و كولتووری قووڵ لە نێوان كوردی عێراق و خەڵكی ئێراندا هەیە و دڵیان بۆ خەڵكی ئێران و بەرژەوەندییەكانی ئێران لێی داوە.

بۆیە كوردستانی سەربەخۆ وەك راستییەكی حاشاهەڵنەگر بەپێچەوانەی عێراق كە بەردەوام تەنگژەخوڵقێن بووە، دەتوانێت ببێتە دراوسێیەكی باوەڕ پێكراو و هاوپەیمانێكی جێی متمانە و دەوڵەتێكی دۆست بۆ ئێران لە ناوچەكە.

كەوایە نابێت رێ بدرێت بانگەشەی دوژمنانی ئێران ببێتە هۆكارێك ئێران هەڵوێستێكی هەڵە بنوێنێت كە هیچ كات قەرەبوو نەكرێتەوە و وڵاتانێكی وەك ئەمەریكا و توركیاش بە سیاسەتە لێڵ و دووفاقەییەكانی خۆیان، تەواوی دەرفەتە سیاسی، كولتووری و ئابوورییەكانی دوای سەربەخۆیی كوردستان بۆ خۆیان بەرن.

بێگومان هەر جۆرە پاڵپشتییەك لە كوردی عێراق بەپێچەوانەی بانگەشەی خراپی دوژمنان، ئەنجامێك جگە لە دڵخۆشبوون و هاوسۆزی خەڵكی كوردستانی ئێران لەگەڵ وڵاتەكەی خۆیان نابێت.

كەوایە ئێمە وەك كۆمەڵێك چالاكی سیاسی و كولتووری كوردی ئێران، چاوەڕوانیمان هەیە خەڵك، رۆشنبیر، بەرپرسان و سیاسەتمەدارانی وڵاتەكەمان بە گرتنەبەری سیاسەتی ورد و بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی درێژخایەن، پاڵپشتی لە مافە مێژوویی و رەوای كوردی عێراق بۆ دەستەبەركردنی سەربەخۆیی بكەن و لەو قۆناخە هەستیارە مێژوویییەدا، بە پەرەپێدانی پێوەندییە كولتووری و سیاسییەكانی خۆی لەگەڵ ئەم دەوڵەتە نوێیە، ئەركی مرۆیی خۆی لەمەڕ ئازادیخوازی و پشتیوانی لە گەلانی ستەملێكراو جێبەجێ بكات.

لیستی ناوەكان
١-ئەحمەد سلێمانی
٢-ئەحمەد عەزیزی
٣-ئەحمەد غولامی
٤-ئەرەستوو مەلاڕەحیمی
٥-ئەرسەلا عەزیززادە
٦-ئازاد لۆتفپووری
٧-ئازاد نەمەكی
٨-ئەسعەد باقری
٩-ئەسعەد غەفووری
١٠-ئەسعەد كۆردپوور
١١-ئەسكەندەر حەقتەلەب
١٢-ئیسماعیل عەزێمی
١٣-ئەفشین بەهاریزەر
١٤-ئاكام خادێمپوور
١٥-ئامپار حەسەنپوور
١٦-ئەمیر عەباسی
١٧-ئەمیر عەبدوڵازادە
١٨-ئەنوەر نویدیان
١٩-ئەڤیندار (حوسێن) شەریفی
٢٠-ئیراندۆخت محەمەدی
٢١-باست شێخ ئەحمەدی
٢٢-باقر پیری
٢٣-بەختیار بەهرامی
٢٤-بەختیار خۆشنام
٢٥-بەختیار عیزەتپەنا
٢٦-بەهزاد قەوامی
٢٧-بیژەن رەحمانی
٢٨-سورەیا خدری
٢٩-جەبار دەستباز
٣٠-جەلال رەحمانی
٣١-جەلیل مورادی
٣٢-جەمال دانێشمەند
٣٣-چیمەن جەوانروودی
٣٤-حامید ئەسراری
٣٥-حامێد عەزیزی
٣٦-حامید فەرازی
٣٧-حوسێن محەمەدی
٣٨-حەمزە محەمەدی
٣٩-خالید تەوەكولی
٤٠-خەبات ساعێدی
٤١-خالید عەبدوڵاهی
٤٢-خوسرەو ئیلاهی
٤٣-خوسرەو مورادی كوردیاری
٤٤-خزر محەمەدی
٤٥-دڵنیا مەحموودی
٤٦-دلێر ئەسكەندەری
٤٧-رەحیم فەرەهمەند
٤٨-رزگار لوتفی
٤٩-رەشید ئیلخانیزادە
٥٠-رەزا شەجیعی
٥١-رەهبەر مەحموودزادە
٥٢-رووزبێ ئەكرادی كرماشانی
٥٣-رۆژین زارعی
٥٤-رێباز تورجانی
٥٥-رەئوف كەریمی
٥٦-زانا قاسمیفەر
٥٧-ژیانا ئەسكەندەری
٥٨-ژینا مودەریس گورجی
٥٩-سامان سلێمانی
٦٠-سامان قادری
٦١-سەلمان ئیمام زەنبیلی
٦٢-سۆما سەفاری
٦٣-سیامەك رەحمانپوور
٦٤-سیامەند موهتەدی
٦٥-سەید ئەحمەد حوسێنی
٦٦-سەید ئیسماعیل سەید شوكری
٦٧-سەیران سەعیدپوور
٦٨-شاحوسێن سەعیدی غەریب كوردستانی
٦٩-شاهۆ سەیدە
٧٠-شۆڕش حەیدەری
٧١-شۆڕش مورادی
٧٢-سانیع زەندی
٧٣-سەڵاحەدین عەباسی
٧٤-سەڵاح پزیشكی
٧٥-سەڵاح رەحمانی
٧٦-سەڵاح محەمەدی
٧٧-عادل قادری
٧٨-عەباس نادری
٧٩-عەبدوڵا سۆهرابی
٨٠-عوسمان مەزین
٨١-عوسمان نووری
٨٢-عوسمان نووری
٨٣-عەدنان حەسەنپوور
٨٤-عیرفان حوسێنی
٨٥-عەزیز ناسری
٨٦-عەتا قوربانی
٨٧-عەلی حوسێنزادە
٨٨-عەلی دلاویز
٨٩-عەلی مووسانژاد فەركوش
٩٠-فاڕووق كەیخوسرەوی
٩١-فاتیمە ئەردەلان
٩٢-فەڕوخ لێقا موعتەمێدوەزیری
٩٣-فەردین رۆستەمی
٩٤-فەرزاد بابایی
٩٥-فەرشید هەكی
٩٦-فەرهاد ئەمینپوور
٩٧-فەرهاد مورادی
٩٨-فەرهاد هادی
٩٩-فریا یوونسی
١٠٠-فەرید نیكنەفەس
١٠١-فەرەیدوون مەلایی
١٠٢-فواد حەسەنی ساوان
١٠٣-كامبیز كەریمی
١٠٤-كەریم پزیشكی
١٠٥-كەژاڵ مودەڕیسی
١٠٦-كەژاڵ ئەسەدی
١٠٧-كەمال ئەختەر
١٠٨-كەمال حەسۆ
١٠٩-كەمال حوسێنی
١١٠-كوردستان شاهمورادی
١١١-كەیومەرس یووسفی
١١٢-ماردین شێخی
١١٣-مازیار تاتایی
١١٤-موحسێن رەزەوی
١١٥-محەمەد جەواد سەحرایی
١١٦-محەمەد حەقمورادی
١١٧-محەمەد موەفەقی
١١٨-محەمەد میرزایی
١١٩-محەمەد عەلی نەسیری
١٢٠-مەحموود پێدرام
١٢١-مەحموود چەلەبی
١٢٢-مەحموود موبارەكشاهی
١٢٣-موختار زارعی
١٢٤-موراد نەزەری
١٢٥-مەسعوود رەحیمی
١٢٦-مەسععوود شەمسنژاد
١٢٧-مەسعوود كۆردپوور
١٢٨-موسلیم سەعیدپوور
١٢٩-موسلیح توحیدی
١٣٠-نەسرین عەزیزی
١٣١-نیشتیمان ئەسعەدی
١٣٢-نیشتیمان كوردستانی
١٣٣-هادی سەلیمی
١٣٤-هادی محەمەدی
١٣٥-هادی محەمەدیان
١٣٦-هادی نەقدی
١٣٧-هوشیار بابایی
١٣٨-وریا قادریان







وشە - سلێمان تاشان