له توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیدا دوای چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وت، ژنان ناتوانن زیاتر له 30 سه‌عات نهێنییه‌ك لای خۆیان به شاراوه‌یی بهێڵنه‌وه.
به پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له زانكۆی "میشیجن" ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درا، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه ژنان ئه‌گه‌ر زۆر خۆیان بگرن بۆ نهێنی پاراستن، ده‌گاته 30 سه‌عات، دوای ئه‌وه لای كه‌سێك یان دووان هه‌ر باسی ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی جاریش لای ئه‌و كه‌سانه باسی ده‌كه‌ن كه تۆ داوایان لێ ده‌كه‌یت نهێنییه‌كه‌ی لا باس نه‌كه‌ن.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، زانایان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 500 ژنی 18 بۆ 60 ساڵ ئه‌نجام دا، كه له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا 25 ژن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاشكرایان كرد كه ناتوانن نهێنی بپارێزن، هه‌رچییه‌كیان پێ بگوترێت لای یه‌كێكی تر هه‌ر باسی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نهێنییه‌كه زۆر مه‌ترسیدار و تایبه‌تیش بێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا هاتووه، ژنان به گشتی زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن جێی متمانه و باوه‌ڕی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كاتێك نهێنی ده‌دركێنن، هه‌ست به تاوان ده‌كه‌ن و په‌شیمان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر واز ناهێنن و له دوای هه‌لێكی تر دووباره ده‌یدركێننه‌وه.