یۆڤانتۆس ناتوانێ رێگە لە فرۆشتنی دیبالا بگرێ

:: PM:01:38:21/09/2017 ‌

بەڕێوەبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كە وەك یانەی یۆڤانتۆس ناتوانن تا كۆتایی رێگری لە فرۆشتنی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكەیان پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی بگرن.

پیپی مارۆتا بەڕێوەبەری یانەی یۆڤانتۆس بۆ ماڵپەڕی (پریمیم سپۆرت)ی ئیتاڵی گوتی: تەنیا دیبالا خۆی دەتوانێ داهاتووی خۆی دیاری بكات و ئەگەر بیەوێ ریزی یانەی یۆڤانتۆس جێبێڵێ ئەوا وەك یانەی یۆڤانتۆس ناتوانن تا كۆتایی رێگری لێ بكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە چەندان گەورە یانەی ئەوروپا لەسەرووی هەمووشیانەوە ریال مەدرید و بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماوەیەكی زۆرە لە هەوڵی ئەوەدان دیبالا رازی بكەن بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزا بكات.

لە ماوەی رابردووشدا یانەی یۆڤانتۆس چەندان دەستەوارەی فەرمی لەلایەن یانەكانەوە بۆ فرۆشتنی دیبالا پێگەیشتبوو، بەڵام یانەكە سەرجەم داواكانی رەت كردبووەوە، پێشبینیش دەكرێ نرخی ئەو ئەستێرە لاوەی ئەرجەنتین لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م