پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د. سه‌ربه‌ست تۆفیق پسپۆڕ له یاساى نێوده‌وڵه‌تى و مامۆستا له كۆلێژى یاسا و زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، راى ده‌گه‌یه‌نێت كه بڕیارى ریفراندۆم زیاتر له ئامانجى خۆى پێكاوه. روونى ده‌كاته‌وه، گه‌لى كوردستان دووجار مافى پێڕه‌وكردنى ریفراندۆمى هه‌یه، جارێك وه‌ك نه‌ته‌وه و جارێك وه‌ك هه‌رێمێكى فیدراڵى له چوارچێوه‌ى عێراقدا.
ئه‌و پسپۆڕه یاسایییه روونى ده‌كاته‌وه، بڕیارى ریفراندۆم وای كرد دۆزى كورد بێته به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و له توانادا هه‌یه، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نتى فه‌رمى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش، به‌ده‌ست بهێنرێت، زیاتر له سه‌ربه‌خۆیى دانپێدانراو نزیك ده‌بینه‌وه.
بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
ریفراندۆم چوارچێوه‌یه‌كى یاسایى و دیموكراتییه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێك كه گه‌ل ده‌یه‌وێت به شێوازێكى دیمو‌كراتى ده‌نگى له‌سه‌ر بدات. به‌شێوه‌ى گشتى ریفراندۆم له دوو حاڵه‌ته‌دا پێڕه‌و ده‌كرێت، له حاڵه‌تێكدا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرسێكى لۆكاڵى كه زیاتر له سویسرا و وڵاتانى ئه‌وروپا پێڕه‌و ده‌كرێت، له حاڵه‌تى تایبه‌تیدا، ئه‌تنیكێكى كولتوورى یان هه‌رێمێكى فیدراڵى بۆ پێڕه‌وكردنى مافى چاره‌ی خۆنووسین ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
كه‌واته ریفراندۆم هه‌م بۆ نه‌ته‌وه و هه‌م بۆ هه‌رێمه‌كان رێگه‌یه‌كه بۆ پێڕه‌وكردنى مافى چاره‌ی خۆنووسین، جا ئه‌و هه‌رێمه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دروست بووه، نه‌ته‌وه‌یى، كولتوورى یان هه‌ر هه‌رێمێكه له‌ناو ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵى فره‌پێكهاته‌دا. زیاتریش ئه‌و هه‌رێمانه داواى ریفراندۆم ده‌كه‌ن كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان كه‌مینه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ییان تێدا ده‌ژى، پێكهاته‌یه‌ك كه هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كانى نه‌ته‌وه‌یى له‌خۆ گرتووه، وه‌ك كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ى ته‌یموورى رۆژهه‌ڵات كه له ئه‌نده‌نووسیا جیا بوونه‌وه، وه‌ك كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ى فڕه‌نسى كیوبێك له‌ناو كه‌نه‌دا كه هه‌وڵى جیابوونه‌وه له رێى ریفراندۆمه‌وه ده‌ده‌ن. پێگه‌یشتووترین پێڕه‌وكردنى ریفراندۆمیش له‌لایه‌ن سلۆڤاكیاوه ئه‌نجام درا كه له چیكۆسلۆڤاكیا جیابووه‌وه، به شێوازێكى ئاشتییانه و به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه گرنگه، ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه له هه‌رێمێكدا كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیتنیكێك دروست بووه، وه‌ك باشوورى سوودان، كیوبێك، كۆسۆڤۆ، سكۆتله‌ندا و كه‌ته‌لۆنیا، كورد ده‌چێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه. ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له كوردستاندا، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیتنیكى و هه‌رێمى له ماده‌ى 117ى ده‌ستوورى عێراقدا دانیپێدانراوه، له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌رێم بنه‌مایه‌كى ده‌ستووریى هه‌یه، كه‌واته قۆناغى یه‌كه‌مى بۆ پێڕه‌وكردنى مافى چاره‌ی خۆنووسین بڕیوه، قۆناغى دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات كه پێڕه‌وكردنى مافى چاره‌ی خۆنووسینه له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ت له رێى ریفراندۆمه‌وه.
كه‌واته بۆچى كورد له‌م كاته‌دا داواى ریفراندۆم ده‌كات؟
كاتێك ده‌ستوورى عێراق نووسرایه‌وه و كورد به‌شدارى له دامه‌زراندنى سیسته‌مى فیدراڵى یان داڕشتنى ده‌ستوورى فیدراڵى كرد، به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تیى سیاسى كورد كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كى زه‌قه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ى له عێراق دروست كرا، به‌و شێوازه نه‌بوو كه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵى ده‌ستوورى له چه‌ند هه‌رێمێك یان دوو هه‌رێم پێكهاتبێت، ته‌نیا هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دیفاكتۆیه‌ك بوونى هه‌بوو، به‌پێى ده‌ستوور ددانى پێدا نرا. سیسته‌مى فیدراڵى كه له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا پێڕه‌و كراوه، تا ئاستێكى باش سه‌ركه‌وتوو بووه، هاوسه‌نگى له نێوان ئه‌تنیكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى راگرتووه، به‌ڵام سیسته‌مى فیدراڵى له عێراق به سه‌قه‌تى له دایك بووه، جگه له هه‌رێمى كوردستان تا ئێسته رێگه به دروستبوونى هه‌رێمى تر نه‌دراوه، ئه‌وه‌ش وای كرد نه‌بێت به سیسته‌مێكى فیدراڵى راسته‌قینه، هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى له ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا پێك هێنراون.
ده‌وڵه‌تى فیدراڵى پێویستى به دادگاى ده‌ستوورى هه‌یه، له‌و دادگایه‌دا هه‌رێمه‌كان ده‌توانن زۆر كێشه و ناكۆكى چاره‌سه‌ر بكه‌ن، پێویستى به دروستكردنى ئه‌نجوومه‌نى فیدراڵى هه‌یه، ده‌ستوورى عێراق له 2005ه‌وه په‌سند كراوه و تا ئێسته دادگاى ده‌ستوورى و ئه‌نجوومه‌نى فیدراڵیمان نییه كه ئه‌مه‌ش توخمى سه‌ره‌كى فیدراڵیزم ده‌شێوێنێت. سیسته‌مى فیدراڵى عێراق شكستى هێناوه، پرسه‌كانى بودجه، پێشمه‌رگه، وزه، ناوچه كوردستانییه‌كان و هه‌موو ئه‌و ماده ده‌ستوورییانه‌ى پێوه‌سته به‌و پرسه بنچینه‌ییانه‌وه هه‌ڵپه‌سێراون و پێڕه‌و نه‌كراون. ئه‌وه‌ش نائومێدییه‌كى لاى خه‌ڵك و سه‌ركردایه‌تى كورد دروست كرد كه بیر له رێگه‌یه‌كى تر بكه‌نه‌وه بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى كوردستان، بۆیه بڕیارى ریفراندۆم وه‌ك رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرسى كورد هاته‌كایه‌وه.
زۆر گرنگه بزانین كه دوو فاكته‌رى سه‌ره‌كى له پشت بڕیارى ریفراندۆمه‌وه هه‌یه، مافى چاره‌ی خۆنووسینى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كى ژێرده‌ست كه هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كانى ده‌وڵه‌تى تێدایه، خۆى خۆى به‌ڕێوه ده‌بات، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌یه، نوێنه‌رایه‌تى له ده‌ره‌وه هه‌یه، هاوكات وه‌ك هه‌رێمیش مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه داواى مافى چاره‌ی خۆنووسین بكات له رێى ریفراندۆمه‌وه كه گه‌ل تێیدا بڕیار له چاره‌نووسى خۆى ده‌دات.
ئایا به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق، یه‌ك هه‌رێم به‌رامبه‌ر به مه‌ركه‌زێكى به‌هێز، ده‌توانێت گره‌نتى مافه فیدراڵییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات؟ یان به‌شێوه‌یه‌كى تر ئایا عێراق ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵییه؟
ئه‌م فۆڕموله‌ى فیدراڵییه كه له مه‌ركه‌زێكى به‌هێز و خاوه‌ن پێگه‌ى ئابوورى، به‌رامبه‌ر به هه‌رێمێكى بچووكى وه‌ك هه‌رێمى كوردستان، له‌م پرۆسه‌ى پێوه‌ندییه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌رێمى كوردستان له زۆر بوارى بایه‌خدار په‌راوێز خرا، له‌به‌رئه‌وه سیسته‌مى فیدراڵیی له عێراق شكستى هێنا، چونكه نه‌یتوانى ئه‌و هاوسه‌نگییه رابگرێت، وه‌ك له ده‌وڵه‌ته فیدراڵییه‌كاندا هه‌یه. ده‌وڵه‌تى فیدراڵى له رووى یاسایییه‌وه له هه‌رێمه‌كان پێك دێت، هه‌رێمه‌كان له مه‌ركه‌زدا نوێنه‌ریان هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ى له‌ناو هه‌رێمه‌كانى خۆیاندا په‌رله‌مانیان هه‌یه و خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له ئه‌نجوومه‌نى فیدراڵى و دادگاى ده‌ستووریشدا نوێنه‌ریان ده‌بێت، كه‌واته هه‌رێمێكى بچووك و هه‌رێمێكى گه‌وره هه‌ریه‌ك بۆ نموونه دوو نوێنه‌ریان ده‌بێت، له سیسته‌مى ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌داش هه‌مان شته. له عێراق ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێك نه‌هات، كه‌واته فیدراڵییه‌ته‌كه ته‌واو نییه، هه‌رێمى كوردستان له ده‌ستووردا ددانى پێدا نراوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك دیفاكتۆیه‌ك بۆ گه‌لى كوردستان كراوه، هه‌رچه‌ند ئه‌وه هه‌نگاوێكى گرنگه كه به‌پێى ماده‌ى 117ى ده‌ستوور دان به هه‌رێمى كوردستان دانراوه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى سیاسى یاسایى، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا توخمه‌كانى ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵی دروست نه‌بوون، بۆیه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌زدا له زۆر بواردا كه ده‌بوو به یاسا رێك بخرێت، نه‌گه‌یشته ئه‌نجام.
ئایا بڕیارى ریفراندۆم توانى كورد وه‌ك بكه‌رێكى سیاسى یان ئه‌كته‌رێكى كارا بێنێته‌وه پێش؟
بڕیارى ریفراندۆم راست و دروست بوو له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ى عێراقدا، نابێت ئێمه جارێكى تر له به‌رگرى له مافى خۆمان دوا بكه‌وین و چاوه‌ڕێ بین. ئێسته له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیشدا پێگه‌ى كوردستان به‌هێزه، به‌هۆى به‌شدارى كاراى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى داعشدا و هاوكات به‌هۆى ئه‌و داینامیكییه دیپلۆماسییه‌ى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا دروستى كرد، پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و هاتنى شاندى وڵاتانى بیانى بۆ كوردستان، كه‌یسى كوردى زۆر به‌رز كرده‌وه و له ئاستى جیهاندا ناسرا، به‌ڵام له بوارى به‌شدارى شه‌ڕدا، نه‌ك ناسین به شێوازێكى یاسایى و سیاسی.
هه‌روه‌ها گرنگى كوردستان بووه جێى بایه‌خى وڵاتانى ئه‌وروپایى، بۆیه سه‌ركرده‌ى وڵاتان وه‌ك وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كرد، ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى دیپلۆماسى نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى. سه‌ركرده‌كان وه‌ك دوو پایته‌ختى جیاواز سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێریان ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵیدا تا ئێسته رووى نه‌داوه، ئه‌وه فاكته‌رێكى زۆر گرنگ بوو بۆ كوردستان كه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وت بكات، سوپاكه‌یشى كه هێزى پێشمه‌گه‌یه، وه‌ك سوپایه‌كى سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتى ده‌كرد، ئه‌وه پێشكه‌وتنێكى یه‌كجار گرنگ بوو، واى له سه‌ركردایه‌تى گه‌لى كوردستان كرد بیر له‌وه بكاته‌وه رۆڵێكى باشتر بگێڕێت، ئیعتبارێكى زیاترى بۆ دابنرێت، له‌وێوه بڕیار له‌سه‌ر ریفراندۆم درا، ته‌نیا كێشه‌یه‌ك ئه‌وه بوو كه په‌رله‌مانى كوردستان له‌وكاته‌دا كارا نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه بڕیاره‌كه له په‌رله‌مان ده‌رنه‌كرا، ده‌ركردنى بڕیاره‌كه له په‌رله‌مان كاریگه‌رى زیاتر ده‌بوو، به‌و حاڵه‌یشه‌وه بڕیارى ریفراندۆم دینامیكیه‌تێكى گه‌وره‌ى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه دروست كرد، دیدار و كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كان ده‌ست پێ كرانه‌وه، گفتوگۆ له نێوان هێزه سیاسییه‌كان و له نێوان خه‌ڵكى كوردستاندا دروست بوون، كاراییه‌كی بێوێنه هاته كایه‌وه بۆ ریفراندۆم و پێڕه‌وكردنى مافى چاره‌ی خۆنووسین، پاش ئه‌وه به‌شدارى وڵاتانى دراوسێ و وڵاتانى وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فڕه‌نسا، سعوودیه و وڵاتانى تر له كێشه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كه‌یسى كورددا، بارودۆخێكى هێنایه كایه‌وه ده‌توانین بڵێین بڕیارى ریفراندۆم، له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا له ئامانجى ریفراندۆم زیاترى پێكا.
هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌تا ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هاتوونه‌ته ناوه‌وه و ده‌یانه‌وێت به‌شدار بن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورددا، له كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش هیچ كات بڕیاره‌كانى له‌سه‌ر كه‌یسى كورد و ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى ده‌وڵه‌تان نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ببێت به‌هۆى تێكدانى ئاسایش و ته‌ناهى نێوده‌وڵه‌تى، كه‌واته كه‌یسى كوردستان، چووه ئه‌جێنداى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ى بڕیارى ریفراندۆمه كه هێشتا ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئه‌مجاره كه‌یسى كورد خه‌ریكه ده‌چێته ناو ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشه‌وه، هاوشێوه‌ى كه‌یسى فه‌ڵه‌ستین، له‌و روانگه‌یه‌وه دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه بڕیارى ریفراندۆم زیاتر له ئامانجى خۆى پێكاوه، پێویست ده‌كات سه‌ركردایه‌تى سیاسى و بژارده و خه‌ڵكى كوردستان به وریایییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاته ئه‌رێنییه بكه‌ن، چونكه ئێمه‌ى كوردستانى ده‌مانه‌وێت پێڕه‌وی مافى چاره‌ی خۆنووسین بكه‌ین له چوارچێوه‌ى سه‌ربه‌خۆییدا و به رێگه‌ى ئاشتییانه، وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو گوتاره‌كانیدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌و رێگه ئاشتیانه ده‌كاته‌وه.
كه‌واته نموونه‌یه‌كى دیاریكراو هه‌یه بۆ ئه‌زموونى كورد سوودبه‌خش بێت؟
ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه‌ى بۆ ده‌وڵه‌تانى تر كراوه، وه‌ك له بۆسنه له رێككه‌وتنى "ده‌یتۆن" كرا، زۆر گرنگه رێككه‌وتنێكى هاوشێوه بۆ گه‌لى كوردستان بكرێت، به به‌شدارى ده‌وڵه‌تانى وه‌ك به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى تر ئاماده بن هاوشێوه‌ى كه‌یسى بۆسنه و فه‌له‌ستین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسى كورد بكه‌ن، ئه‌وه هه‌نگاوێكى زۆر گه‌وره ده‌بێت به ئاراسته‌ى به نێوده‌وڵه‌تیكردنى پرسى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆش نه‌بێت و بتوانرێت له‌گه‌ڵ عێراق ده‌وڵه‌تێكى كۆنفیدراڵى دروست بكرێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه ده‌بێت ئێمه ریفراندۆم بكه‌ین و سه‌ربه‌خۆیى رابگه‌یه‌نین، ئه‌وكات ده‌توانین له‌گه‌ڵ عێراق بچینه ناو كۆنفیدراڵییه‌وه، چونكه بۆ كۆنفیدراڵى ده‌بێت یه‌كه‌م جار ده‌وڵه‌تت هه‌بێت، له‌و شێوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقیش رازى ده‌بێت، به‌وه‌ى تۆ له عێراق جیا نابیته‌وه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ى سیسته‌مێكى تر و به ده‌ستوورێكى نوێ، ئه‌وه رێیه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى و نیگه‌رانى راى گشتى عێراقى كه‌متر بكرێته‌وه.
كه‌واته پێتان وایه نزیكایه‌تى له نێوان كه‌یسى بۆسنه و كه‌یسى كوردستاندا هه‌یه؟
به‌ڵێ، به‌دڵنیاییه‌وه، چونكه له دوو كه‌یسى جیاوازدا ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه، ببێت به‌هۆى تێكدانى باڵانسى ئاشتى و ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌وه‌ش به‌پێى ماده‌ى 39 له به‌ندى حه‌وته‌م له چارته‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی ده‌سه‌پێنێ، ده‌ستوه‌ردان بكات و رێگه له تێكدانى هاوسه‌نگى ئاشتى و ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بگرێت. كاتێك ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌ستێوه‌ردانى له كه‌یسى بۆسنه‌دا كرد، ئه‌و ماده‌یه‌ى پێڕه‌و كرد، ئێسته وه‌ك ده‌وڵه‌تانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێن، ریفراندۆمى كوردستان ئاسایشى عێراق و ناوچه‌كه تێك ده‌دات، كه‌واته ده‌توانرێت ماده‌ى 39 له كه‌یسى كوردستاندا پێڕه‌و بكرێت و رێككه‌وتنێكى هاوشێوه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى "ده‌یتۆن" بۆ كوردستان بكرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه و نه‌هێشتنى ئه‌نجامه نه‌رێنییه‌كانى له‌سه‌ر بارى ئاشتى و ئاسایشى ناوچه‌كه.
سه‌ركردایه‌تى كورد داواى گه‌ره‌نتییه‌كى ره‌سمى له ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، چ گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌یه؟ به‌تایبه‌ت جێگره‌وه‌ى ریفراندۆم هه‌یه؟
له‌ڕووى یاسایییه‌وه ریفراندۆم هیچ جێگره‌وه‌یه‌كى نییه بۆ پێڕه‌وكردنى مافى چاره‌ی خۆنووسین له چوارچێوه‌ى سه‌ربه‌خۆییدا، چونكه ئامانجمان سه‌ربه‌خۆیییه، ریفراندۆم رێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیى. ئه‌وه‌ى پێوه‌سته به گه‌ره‌نتى بۆ گه‌لى كوردستان، له چوارچێوه‌ى دانوستان و گفتوگۆكاندا، داڕشتنى چوارچێوه‌یه‌كى یاسایییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردستان له ده‌وڵه‌تى عێراقدا، به‌و مانایه‌ى ئه‌و هه‌رێمه چۆن مافى چاره‌ی خۆنووسینى پێڕه‌و بكات، كه‌واته ریفراندۆم هه‌ر ده‌مێنێت، به‌ڵام ده‌توانرێت دوا بخرێت، بۆ نموونه بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ یان به‌پێى ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ى بۆى داده‌نرێت، كه‌واته له‌ناو ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌دا هه‌ر ده‌بێت ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، چونكه بڕیارى گه‌له، نه‌ك بژارده‌ى سیاسى، به‌ڵام ده‌توانرێت دوا بخرێت. ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى ئه‌و دۆكیۆمێنته پاشكۆیه‌ى بۆ ده‌ستوورى عێراق زیاد ده‌كرێت، دیاره گۆڕینى ده‌ستوورى عێراق پرۆسه‌یه‌كى درێژى ده‌وێت، به‌ڵام ده‌توانرێت به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بۆ ده‌ستوورى عێراق زیاد بكرێت كه دووپات له‌وه بكاته‌وه كورد له‌و كاته‌دا ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات.
لێره‌دا ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه و ده‌ست گه‌لى كوردستان ده‌كه‌وێت، دانپێدانانێكى عێراق و نێوده‌وڵه‌تییه به ریفراندۆم، ئێسته عێراق ده‌ڵێت ئه‌و ریفراندۆمه ده‌ستوورى نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى له ده‌ستوورى عێراقدا، هیچ ماده‌یه‌ك نییه كه ددان به ریفراندۆم یان جیابوونه‌وه‌دا بنێت، ئه‌وه هه‌ڵه‌ى سه‌ركردایه‌تى كورد بووه له داڕشتنى ده‌ستوورى 2005دا و ده‌بوو ئه‌و ماده‌یه‌یان به روونى جێگیر بكردایه، وه‌ك مافى نه‌ته‌وه‌ى كورد بۆ پێڕه‌وكردنى مافى چاره‌ی خۆنووسین.
به‌ڵام ئایا ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ده‌ستووریى نییه؟
ریفراندۆم یان دیاریكردنى مافى چاره‌ی خۆنووسین، مافێكى گه‌ره‌نتیكراوه به‌پێى به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى پێوه‌ست به مافى مرۆڤ. هه‌ر ده‌وڵه‌تێكیش ده‌بێت پابه‌ند بێت به رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، له ده‌ستوورى عێراقیشدا دووپات له پابه‌ندبوون به‌و رێككه‌وتننامه و به‌ڵگه‌نامانه كراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له بوارى مافى مرۆڤ و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر له ده‌ستووریشدا به راسته‌وخۆیى ئاماژه به مافى چاره‌ی خۆنووسین نه‌كرابێت، ئه‌وه ئه‌فزه‌ڵییه‌ت به به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌درێت، ده‌بێت ده‌ستوور ملكه‌چى رێككه‌وتننامه و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت كه عێراق واژووى له‌سه‌ر كردوون، لێره‌دا پاساوى ده‌ستوورى عێراق كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
خاڵێكى گرنگ هه‌یه ده‌بێت روون بكرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى، گرێ دراون به مافى چاره‌ی خۆنووسینه‌وه. ئه‌وه‌ش مافێكى گه‌ره‌نتیكراوه. بنه‌ڕه‌ته‌كه پره‌نسیپى پێڕه‌وكردنى مافى چاره‌ی خۆنووسینه. بۆ نموونه له ده‌ستوورى ئه‌سیوپیا هاتووه هه‌موو هه‌رێمێك كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیتنیكى دروست بووه، ده‌توانێت داواى مافى چاره‌ی خۆنووسین بكات و سه‌ربه‌خۆیى رابگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها له ده‌ستوورى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى سوودان، ئه‌و به‌نده هه‌بووه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مافى چاره‌نووسینى باشوورى سوودان كراوه. ئێسته‌ش ده‌توانین ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بۆ ده‌ستوورى عێراق وه‌ك پاشكۆ زیاد بكرێت، ئه‌و ماده‌یه جێگیر بكه‌ین و له كاتى پێویستدا ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر پاساوى دواخستنى هه‌بێت.