ماڵپه‌ڕ و په‌یجه ناسراوه‌كان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرایان كردووه، جانێت جاكسۆنی گۆرانیبێژ كه خوشكی مایكڵ جاكسۆنی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكییه، دوای جیابوونه‌وه‌ی له ھاوسه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی جێرمه‌ن دۆبری.
به‌پێی ھهواڵێكانی ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كان كه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له "جانێت جاكسۆن"ی گۆرانیبێژ ڕای گه‌یاندووه، ژنه ھونه‌رمه‌ند گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای جێرمه‌ن دۆبری گۆرانیبێژی پۆپ و هیپ هۆپی ئه‌مه‌ریكی، دوای ئه‌وه‌ی ھاوسهرگیرییهكهی له‌گه‌ڵ "ویسام مانع" سه‌رمایه‌داری قه‌ته‌ری پێنج ساڵی خایاند.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ژنه ھونه‌رمه‌ند دوای جیابوونه‌وه‌ی له ویسام مانع سه‌رمایه‌داری قه‌ته‌ری گه‌ڕایه‌وه وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، له كۆتادا پێ ده‌چێت گه‌ڕابێته‌وه لای خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی، كه له ساڵی 2002 پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییان ده‌ستی پێ كرد، پاشان ساڵی 2009 له یه‌كتری جیابوونه‌وه و كۆتا به پێوه‌ندییه‌كه‌یان هات.
جانێت جاكسۆنی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی، له ساڵی 1966 له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، خوشكی "مایكل جاكسۆن" ئه‌ستێره‌ی پۆپ و هیپ هۆپی ئه‌مه‌ریكییه، ساڵی 1982 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌لبوومه ناوبانگێكی باشی په‌یدا كردووه، تا ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانییه و چه‌ندان كۆنسێرتیشی له سه‌رتاسه‌ری دنیا ئه‌نجام داوه.