به گشتی هه‌موومان سووده‌كانی مۆز ده‌زانین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت ئه‌گه‌ر پێش خه‌وتن بیخۆیت، سوودی بۆ چی شتێك هه‌یه له جه‌سته‌تدا؟
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه خواردنی ئه‌و میوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پێكهاته‌ی خۆراكی وه‌ك مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامین "B"، یارمه‌تی زوو خه‌ولێكه‌وتن ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر جارێكی تر خه‌وت لێ نه‌كه‌وت، مۆزێك بخۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌رمانی كیمیایی به‌كار بێنیت.
ئه‌گه‌ر پێش خه‌وتن مۆزێك بخۆی، ئه‌وا یارمه‌تیت ده‌دات له‌وه‌ی كه زوو خه‌وت لێ بكه‌وێت و له‌گه‌ڵیشیدا كێشت كه‌م بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به هاوكاری ئه‌و مادانه‌یه كه له پێكهاته‌ی مۆزدایه بۆ هاوكاریكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
مۆز پۆتاسیۆم زیاد ده‌كات له جه‌سته‌دا، كه‌می پۆتاسیۆم له جه‌سته‌ی مرۆڤ جۆرێك له بێهێزی و هیلاكی به‌رده‌وامی هه‌روه‌ها كێشه له لێدانی دڵ و ئازاری ماسولكه دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر جۆرێك له ده‌رمان بخۆیت یارمه‌تیده‌ره بۆ میزكردن، چونكه خوێی پۆتاسیومی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌و حاڵه‌ته‌دا ئامۆژگاری ده‌كرێت به خواردنی مۆز، چونكه مۆزێك له 422 ملم له پۆتاسیۆم پێك هاتووه، پۆتاسیۆم نه‌ك هه‌ر بۆ ڕێكخستنی لێدانی دڵ و به‌هێزی ماسولكه‌كان باشه و یارمه‌تیت ده‌دات بۆ كه‌مكردنی كێشی زیاده، هه‌روه‌ها گرنگی و سوودی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی فشاری خوێنیان به‌رز ده‌بێته‌وه.