كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەستی پێ كرد
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد و بڕیارە چەند تەوەرێك گفتوگۆی لەبارەیەوە بكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئەیلوول، بەسەرپەرشتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد و ئەندامێكی ئەنجوومەنەكەش ڕای گەیاند، چەند پرسێك تاوتوێ دەكرێت.
سادق جەباری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاندن لەو كۆبوونەوەیە گفتوگۆ لەسەر بانگەشەكانی ڕیفراندۆم دەكرێت و ڕاو سەرنج دەخرێتە ڕوو، هەروەها تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە گفتوگۆ دەبێت لەسەر چوونی شاندی كوردی بۆ بەغدا.
هاوكات بەپێی زانیارییەكانی "وشە" هەر لەم كۆبوونەوەیەدا، كە لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەدا دەستی پێ كرد گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازەكانی وڵاتان دەكرێت بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان.
حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد.
وشە -
سهرخێڵ هاشم