تەرمی سێ هاووڵاتی بۆردومانەكەی توركیا دۆزرایەوە
هاووڵاتییانی شارەدێی شێلادزێ تەرمی سێ لەو كەسانەیان هێنایەوە، كە دوێنی بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا شەهید كرابوون و تا ئێستە تەرمی كەسێكی تر ماوە بدۆزرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئەیلوول، سەمیع باقی سیدانی كەس و كاری یەكێك لەو قوربانییانە بە "وشە"ی ، راگەیاند، دوای چاوەڕوانییەكی زۆر پەكەكە لەو سنوورە ڕێگەیان داوە تەرمی سێ كەس بهێنرێنەوە شێلادزێ.
زیاتر گوتی، تا ئێستە گەڕان بەدوای تەرمێكی تر بەردەوامە و پەكەكە دوای 24 سەعات ڕێگەیان دا بچینە ئەو سنوورە و تەرمەكان بدۆزینەوە.
ئەو هاووڵاتییە گوتی، كە پەكەكە پێیان گوتوون دژی توركیا خۆپیشاندان بكەن و دواتر وەرن تەرمەكان ببنەوە.
دوێنی توركیا بۆردومانی ناوچەكانی شیلادزێی كرد و بە هۆیەوە حەوت هاووڵاتی بوونە قوربانی و تا ئێستە تەرمی بەشێكیان نەدۆزراوەتەوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم