تاتۆ وه‌ك كارێكی "مۆده" له ناو گه‌نجان ڕۆژ به ڕۆژ په‌ره ده‌سێنێت و له كوردستانیش خواستێكی زۆر له‌سه‌ر په‌یدا بووه.
تاتۆ یا هێڵكاری و داكوتینی ڕه‌نگ به له‌شه‌وه له ڕێی بۆیه و ڕه‌نگی جۆراوجۆره‌وه له‌سه‌ر له‌ش ده‌نه‌خشێنرێت، به ده‌رزی له‌ش كون ده‌كرێت و ده‌رمانه‌كه‌ى له‌سه‌ر دڕژێنرێت بۆ نه‌خشاندنى.
تاتۆ مێژوویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه و سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هیندییه سووره‌كانه‌وه وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ جیاكردنه‌وه‌ى هۆزه‌كانى تر به‌كار ده‌هێنرا و دواى ته‌شه‌نه‌كردنیشى گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ى ژنان بۆ شوێنى هه‌ستیاریان به‌كارى بێنن.