هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لبنانی "حه‌سنا مه‌ته‌ڕ"، دواى ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشی بۆ پاڵپشتیكردن له داخوازی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژى 16 و 17 و 18 ی ئه‌یلوول له شار و شارۆكه‌كانى كوردستان به‌شدارى له ئاهه‌نگه‌كانى پشیوانى كوردستان ده‌كرد و به ده‌نگى هاوار بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان به‌رز ده‌كرده‌وه، ناوبراو ڕووبه‌ڕووى سووكایه‌تى و هه‌ڕه‌شه‌ى تووند ده‌بێته‌وه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ى عێارق و به خۆفڕۆش ناوى ده‌به‌ن چوونكه پشتیوانى له كورد كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان، پێنجی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد، هونه‌رمه‌ندانی كورد ده‌ستیان ئاهه‌نگێڕان بۆ پشتیوانیكردنی پڕۆسه‌كه كرد، هونه‌مه‌ندانی تاراوگه‌ش به لێشاو به شێكیان به‌ره‌وه و هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانه‌وه بۆ پاڵپشتیكردن و ئاهه‌نگێڕان له ناوخۆی كوردستان، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بووه، هونه‌رمه‌ندێكى لبنانى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به خۆبه‌خشانه پاڵپشتى له‌سه‌ربه‌خۆیى كورد ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر تووشى هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن هه‌واداره عه‌ره‌به‌كانییه‌وه.
هونه‌رمه‌ند "حه‌سنا مه‌ته‌ڕ" له ئاهه‌نگه‌كاندا به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه هاواری بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد و هه‌واداره كورده‌كانیشى "به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم"یان گوتۆته‌وه. ئه‌م هونه‌مه‌نده پێشووتر گۆرانی بۆ قاره‌مانی پێشمه‌رگه گوتبوو، جیاواز له هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌ب و بیانییه‌كانی تر، به‌رده‌وام ئاماده‌یه خۆبه‌خشانه بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی کورد ئاهه‌نگ بگێڕێت.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه" ڕایگه‌یاند: " ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه هه‌رچه‌نده ناخۆشه بۆ من و بارى ئه‌منى منیشى خراپ كردووه به‌تایبه‌ت له خوارى عێراقدا، كه من هونه‌رمه‌ندێكم ساڵانه له هوتێله‌كانى خواره‌وه‌ى عێراق ئاهه‌نگى ىتایبه‌تى خێزانیم هه‌یه، به‌ڵام ئیتر له‌به‌ر ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه بیر ناكه‌مه‌وه جارێكى تر به ئاسانى بتوانم بڕۆمەوە ئەوێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام پشتگیرى له پێشمه‌رگه‌و سه‌ربه‌خۆیى كورد و كوردستان ده‌كه‌م، هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو كاره هونه‌ریه‌كانیشم ڕابووه‌ستن خۆشه‌ویستى گه‌لى كورد ناگۆڕمه‌وه و پێویسته ئێمه‌ى هونه‌رمه‌ند چاونه‌ترسانه سه‌یرێكى مێژووى قاره‌مانى كورد بكه‌ین".
زیاتر گووتى: " هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌شه هونه‌رمه‌ندانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ناتوان به ئازایانه پشتیوانى له سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بكه‌ن، چوونكه كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه هونه‌رییه‌كانیان، به‌ڵام من گوێى پێناده‌م".
هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ڕ هونه‌رمه‌ندێكی كولتووری ناسراوی لبنانه، ساڵانێكی زۆره له بواری گۆرانیگوتن كار ده‌كات، ناسناوی نوێنه‌ری هونه‌ری كوردی- لبنانی لێ نراوه، زۆرترین خزمه‌تی به هونه‌ری كوردی كردووه و زۆرجار له ناوه‌نده هونه‌رییه جیهانییه‌كان باسی ڕۆڵی پێشه‌مه‌رگه ده‌كات و كلیپێكی له‌سه‌ر پێشه‌مه‌رگه بڵاوكرده‌وه، كه ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌گه‌ڵ هونه‌مه‌ند وه‌لید تۆفیق و حوسێن جسمی بڕیاره دوێت بكات.