كوردانی دەرەوەی وڵات بەم شێوە دەنگ دەدەن
كۆمسیۆن: ئاسانكاری بۆ دەنگدانی كوردانی دەرەوەی وڵات كراوە
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان، دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات ئاگەدار دەكاتەوە, كە رێوشوێنەكانی دەنگدان ئاسانكاری تێدا كراوە و لە ڕێگەی دوو لینكەوە دەتوانن دەنگ بدەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئەیلوول، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی بڵاوكردەوە و ڕای گەیاندووە، لەپێناو رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ كوردانی دەرەوەی وڵات كۆمسیۆن كارئاسانی دەكات و ئاگەداریان دەكاتەوە كە دەتوانن لە ڕێگەی دوو لینكەوە دەنگ بدەن.
لە نووسراوەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیدا كە "وشە" وێنەیەكی بڵاو دەكاتەوە تێیدا هاتووەن ئەو كەسەی دەنگدەدات دەبێت پێشتر هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بێت و تەمەنی لە 18 ساڵ بەسەرەوە بێت.
كۆمسیۆن هەنگاوەكانی تۆماركردنی ناوی دەنگدەران روون دەكاتەوە كە بە پێنج هەنگاو ئەو كارە دەكرێت و ڕۆژانی 23 و 24 و25ی ئەیلوول ناو تۆماركردن لە رێگەی لینكی e-voting.krd لە وێبسایتی كۆمسیۆن دەكرێتەوە.
دەقی نووسراوەكە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان:
وشە -
سهرخێڵ هاشم