بەشێوەیەکی گشتی خانمان لە ماوەی دووگیانی‌دا هەستیارتر دەبن و حه‌ز ناكه‌ن گوێیان له كۆمه‌ڵێك پرسیار بێت و هه‌روه‌ها وه‌ڵامیشی بده‌نه‌وه چونکە خەمباریان دەکات.
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه كۆمه‌ڵێك پرسیارن، كه خانمانى دووگیان له‌كاتى سكپڕیاندا هیچ كات حه‌ز ناكه‌ن لیان بكرێت:-
یه‌كه‌م: پێى مه‌ڵێ، ده‌توانم ده‌ست له سكت بده‌م، به‌م جۆره پرسیاره‌ت ده‌ته‌وێ دڵنیا بیته‌وه ئایا به‌ڕاستی ئافره‌ته‌كه دووگیانه یان نا، بۆیه ئافره‌ت پێی ناخۆشه و هه‌ستی بریندار ده‌بێت به‌م قسانه.
دووه‌م: پێى مه‌ڵێ، ئایا منداڵی كوڕت ده‌وێ یان كچ، ئه‌م پرسیاره‌ش ته‌قلیدی و دووباره‌یه زیاتر له پرسیارى كه‌سانى نه‌زان و دواكه‌وتوو ده‌چێ، چونكه بوونی منداڵێكی ته‌ندروست له هه‌مووی گرنگتره و به‌ده‌ستی دایكه‌كه‌ش نییه ئایه كوڕ بێ یان كچ.
سێیه‌م: پێى مه‌ڵێ، هیچ ناوێكت بۆ داناوه، لێره كێشه‌كه له پرسیاره‌كه نییه، به‌ڵكوو له وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یه‌تی، چونكه به ناوهێنانی هه‌ر ناوێك له‌وانه‌یه توانجێکی لێ بدرێت، كه دڵی دایكه‌كه بریندا بكات.
چواره‌م مه‌ڵێ، ئایه به سرووشتی منداڵه‌كه‌ت ده‌بێ یان به نه‌شته‌رگه‌ری، چونكه ئه‌م بابه‌ته‌ش تایبه‌ته به ئافره‌ت و پێویست به پرسیاركردن ناكات و تووشى دڵه ڕاوكێى ده‌كات.
دووگیانی یان سکپڕی لە ئەنجامی بەیەگکەیشتنی سپێرم و هێلكۆكه‌یه‌ك پەیدا دەبێت، دووگیانی لە ژناندا بەشێوەی ئاسایی 9 مانگ دەخایەنێت کەدەکاتە 36 حەفته. لە ئەنجامی تێکەڵبوونی ئەم دووانەی سەرەوەش، ٤٦ کڕۆمۆسۆم بەشداری دروستکردنی مرۆڤێکی تەندروست و لەشساغ دەکەن، هەر لە ئەنجامی ئەم کڕۆمۆسۆمەیە، کە منداڵ کەمئەندام دەبیت و ناتەواو لە دایک دەبێت؛ چونکە هەر یەک لە پیاو و ژن ٢٣ بە ٢٣ کڕۆمۆسۆمیان هەیە و تێکەڵی یەکتر دەبن، ئەوانەی کەمئەندامن، ژمارەی کڕۆمۆسۆمەکانیان ٤٥ دانەیە.