غه‌زه‌ل مسته‌فا ئه‌ستێره‌ی پڕۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنی "كورد ئایدڵ"، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌و هۆیه‌وه‌ش هه‌وادارانی به باڵاپۆشیه‌كه‌ى سه‌رسام بوونه و ده‌ست خۆشى لێ ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشان ڕه‌خنه‌ى لێ ده‌گرن.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی، هه‌وادارانی غه‌زه‌ل خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیووه و به‌م جۆره ستایله نوێیه‌ى و هیواى به‌رده‌وامیان بۆ خواستووه.
غه‌زه‌ل ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد، ئه‌وه‌ش له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌ده‌ی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیستی كوردستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
شایه‌نی باسه، غه‌زه‌ل به نیازی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی دویته به ناوی "نیشتیمان" له‌گه‌ڵ (ڕێباز شه‌مامی)، به‌رهه‌مه‌كه له تێكست و ئاوازی حه‌مه‌ساڵح فارابییه و له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكریه‌وه، كاری میوزیكی بۆ كراوه و دواتریش كلیپی بۆ ده‌كه‌ین.
غه‌زه‌ل مسته‌فا له سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌شداری به‌رنامه‌ی "كورد ئایدڵ"ی كرد و توانی سه‌ركه‌وتووانه تا كۆتا قۆناغی پڕۆگرامه‌كه بڕوات و ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی نازناوه‌كه بباته‌وه، له دوای ده‌رچوونی ئه‌و له پڕۆگرامه‌كه زیاتر گوومان چووه سه‌ر ئه‌نجامه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بڕوای هه‌وادارانی له و كچانه‌ی مانه‌وه شایسته‌تر بووه.