ئەستێرەی ناودارى هونەری کوردی "زەکەریا عەبدوڵا" چەند وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە کا ئامادەکاری دەکات بۆ پشتگیری لە ڕیفراندۆم، ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌شى ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى له ناو هه‌وادارانى درووست كردووه.
دواى ئه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد "زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا" گه‌ڕایه‌وه خاكى كوردستان، بۆ به‌شدارى له گه‌وره‌ترین كۆنسێرتى پشتیوانى كردن له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگادنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له میدیاكاندا دروست كرد.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا دوێنێ دره‌نگانى شه‌و 21ـى ئه‌یلوول، سه‌ردانى یاریگه‌ی (فڕه‌نسۆ هه‌ریری) كردووه له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌یرێكى ئاماده‌كارییه‌كانى كردووه بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ـى ئه‌یلوول، بۆ به‌شدارى كردن له گه‌وره‌ترین ڤیستیڤاڵى پشتیوانى كردن له سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان.
فێستیڤاڵی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له یاریگه‌ی (فڕه‌نسۆ هه‌ریری) ئه‌مڕۆ ئێواره‌ی ئه‌نجام ده‌درێ و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر له هه‌موو توێژه‌كان ئاماده ده‌بن.
زەکەریا عەبدوڵا بە یەکێک لە بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی کورد دادەنرێت، ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له هونه‌ر دابڕاوه، ئێسته خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومێكی نوێیه و كاره سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌واو بوون و بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا بڵاو بكرێته‌وه، له ماوه‌ى حه‌وت ساڵدا میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌رى نه‌بووه، له ناوه‌ندى هونه‌رى كوردیدا به "ئیمپڕاتۆر" ناسراوه، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گروپێکی میوزیکى تایبه‌تى هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا له توركیاوه هاتنە کوردستان و پێشوازیان لێ‌کرا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوەنی 7 ئەلبوومی گۆرانییە و لە ساڵی 2010 دواین ئەلبومی گۆرانی بەناوی لاپەڕەی سپی بڵاو کردووەتەوە.