شاعیر و پێشەکەشکاری كورد "ڕەنج سەنگاوی" په‌یامێكى هونه‌رى بۆ گۆرانیبێژ "نەوید زەردی" ده‌نێرێت وسەرپشکى دەکات لە بەکارهێنانی شیعرەکانی، له هه‌ركاتێكدا حه‌ز بكات.
شاعیر و پێشەکەشکار "ڕەنج سەنگاوی" لە واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، لەسەر یەکێک لە کارەکانی نەوید زەردی کە وەک هەمیشە شعرەکەی هی ڕەنج سەنگاویە نوسیوویەتی" زۆر سوپاس کاک نەوید زەردی بەڕێز، منیش زۆر لام جوان بوون و سەرکەوتوو بیت، سەرپشکم کردووی لە بەکارھێنانی سەرجەم ئەو شیعرانەمدا کە دڵگیرن بۆ گۆرانیە جوانەکانت، ئاوازەکانت شیعرەکانیان جوانتر کردووە".
ئه‌م په‌یامه‌ى ڕه‌نج وه‌ك پاڵ پشتیه‌ك دێته هه‌ژماردن، به‌تایبه‌ت له‌دواى ئه‌و هێرشانه دێت كه كرانه سه‌ر گۆرانیبێژ "نه‌وید زه‌ردى" له ماوه‌ى ڕابردوو، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆرانی "ئیشقت"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م گۆرانیبێژ نه‌ڤید زه‌ردی له‌لایه‌ن هه‌وادارانی رووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌وه و به دز ناویان برد، ئه‌و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ گیرا كه ئاواز و تێكسته‌كه‌ی بردووه و هی خۆی نییه، له كاتێكدا ئه‌و نووسیبووی ئه‌و ئاوازه هی خۆمه.
"نه‌ڤید زه‌ردی" له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵى 2004 ه‌وه ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکا بریتین له (پاپ، ڕاک، هیپ هۆپ).