ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا كۆدەبنەوە

:: AM:11:48:22/09/2017 ‌

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاوی كردۆتەوە بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا بە سەرۆكایەتی سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەعات سێ لە كۆشكی كۆماری ئەنجام دەدرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ژمارەیەك پێشهاتی ناوخۆیی و دەرەوە لە سەروویانەوە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكرێت كە بڕیارە لە ٢٥ـی ئەیلوول ئەنجام بدرێت.

دوای كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی سەعات شەش ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆدەبێتەوە.

حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.



وشە - رامیار جەواد