وێنه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانى ئه‌مڕۆ له‌ كه‌رنه‌ڤاڵى سه‌ربه‌خۆیى له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ ده‌بن

:: AM:11:56:22/09/2017 ‌
بڕیاره‌ سەرجەم ڕێكخراوەكانی كۆمەڵێ‌ مەدەنی و ژنان و كەم ئەندامان و چالاكوانان و بەرپرسانی هەولێر ئەمڕۆ بە ڕێپێوان بۆ یاریگەی فەڕەنسۆ هەریری بەدروشمی بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی بەڕێ بكه‌ون و چاوى میدیاكان سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر ئه‌مڕۆى كه‌رنه‌ڤاڵى شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشە" له‌ كه‌ر‌نه‌ڤاڵه‌كه‌دا، 50 هەزار ئاڵای كوردستان ئامادە كراوە بۆ ئاهەنگی كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان.

ئه‌وه‌ى گرنگه‌ كه‌ به‌تاسه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى ده‌كرێت به‌شدارى كردنى هونه‌رمه‌ند "زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا"یه‌ له‌م ڤێستیڤاڵه‌ گه‌وره‌یه‌دا، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى ترى كورد " هێلى لۆڤ و به‌ختیار ساڵح و ئاشتى و پێشكه‌شكار ئه‌ڤین ئاسۆ و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى تریش".

حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.






وشە - محەمەد میران