كوردانی وڵاتی ئسكوتلەندای سەر بە شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا ئاهەنگ بۆ پاڵپشتی سەربەخۆی و ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ساز دەكەن.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، كوردانی وڵاتی ئسكوتلەندای سەر بە شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا كەرنەڤاڵێكی بەرفراوان ئەنجام دەدەن بۆ پاڵپشتی سەربەخۆیی كوردستان.
لە ئاگەدارییەكی كوردانی شاری گلاسگوی وڵاتی ئسكوتلەندا هاتووە، كارناڤاڵێكی سەربەخۆیی كوردستان لەشاری گلاسگو ڕۆژی یەكشەم 24ـی ئەیلوول سێپتێمبەر بەڕێوە دەچێت.
كەرنەڤاڵەكە بە ئامادەبوونی هونەرمەندان عەدنان شەمەدین و شەهرام گەرمیانی لە سەعات دووی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت
ئێستە لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و لە وڵاتانی ئەوروپا ئاهەنگ و كۆبوونەوەی جەماوەری بۆ پاڵپشتی ڕیفراندۆم بەڕێوە دەچێت.
حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.