ئەمڕۆ هەینی لەلایەن ئەنجومەنی کارگێری نەخۆشخانەیCMC، بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، داشکاندنی بێ‌سنوور لە سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەی CMC ڕاگەیەندرا، لە هەفتەی ڕیفراندۆمدا وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و پیشەیی بۆ پشتگیریکردنی سەربەخۆیی کوردستان، نەخۆشخانەکە هه‌ستا به ئه‌نجامدانى ئه‌م خزمه‌ته بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردستان.
داشکاندنەکە لە ڕۆژی 23/9/2017 دەست پێدەکات تا رۆژی 30/9/2017 بەردەوام دەبێت.
نه‌خۆشخانه‌ی شاری ڕاوێژکاری پزیشکی "CMC" له هه‌ولێر كه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندروستی "له فریاكه‌وتنه‌وه تا گه‌وره‌ترین نه‌شته‌رگه‌ری" له‌خۆ ده‌گرێ، هه‌ستا به ڕاگه‌یاندنی ده‌رفه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی بۆ هه‌رزانترین نرخ له‌سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ دانیشتوانی كوردستان بە بۆنەی گشتپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان.
نه‌خۆشخانه‌كه به نرخی هه‌رزانتر و كوالیتی باشتر، هه‌موو به‌شه پێو‌یسته‌كانی پزیشكی لەخۆ دەگرێ، دکتۆر نیاز بەڕێوەبەری سی ئێم سی ئاشکرای کرد کە داشکاندنەکان لە 30% تا 50% دەبێت.