بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە هاووڵاتیانی شاری هەولێر كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان بڕیاره سه‌عات پێنجى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئه‌یلوول، ده‌ست پێبكات.
شایه‌نى باسه پێش ده‌ست پێكردنى ئه‌م ئاهه‌نگه له هه‌موو شوێنێكى شارى هه‌ولێره‌وه به جۆش و خرۆشێكى زۆره‌وه خه‌ڵكى ڕژاونه‌ته ناو گۆڕه‌پانى یاریگه‌ى فڕه‌نسۆ هه‌ریرى، له‌گه‌ڵ به‌رزى پله‌ی گه‌رماش خه‌ڵك زیاتر ڕوو له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تا ئێسته 43 هه‌زار و 200 كه‌س ئاماده‌بوونه و ڕێژه‌كه‌ش له زیاد بووندایه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوو سه‌عات پێش ده‌ستپێكردنى ڤیستیڤاڵه‌كه ئه‌و ڕێژه زۆره‌ى خه‌ڵك ئاماده بووه.
شایه‌نى باسه له ناو ڤیستیڤاڵه 50 هه‌زار ئاڵاى كوردستان ده‌شه‌كێته‌وه و له‌ده‌روه‌ش ڕێكخراوه مه‌ده‌نى و خێرخوازى و خۆبه‌خشه‌كان ئاڵاى زیاترى كوردستان ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵك، خه‌ڵكى به ته‌مه‌نى جیاواز و ڕه‌گه‌زى جیاواز له كوچه و كۆڵانه‌كانه‌كانىى شارى هه‌ولێرى پایته‌خت به‌ره و شوێنى ڤیستیڤاڵه‌كه ده‌ڕۆن.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە خەڵكی شاری هەولێر ئاهەنگێكی جەماوەری لە یاریگەی نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری دەستی پێ كرد و لە نیوەڕۆوە خەڵكی ڕوویان لە یاریگە كردووە و مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتارێكی دەبێت لەو كەرنەڤاڵە.
حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.