ئەنجوومەنی ڕووحانی ئێزیدی داوا دەكات ئێزدییەكان دەنگ بە سەربەخۆی بدەن

:: PM:03:50:22/09/2017 ‌

ئەنجوومەنی ڕووحانی ئێزدییەكان لە دواین لێدوانیان بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان داوا لە هاووڵاتیانی ئێزیدی دەكات رۆژی 25ـی ئەیلوول دەنگ بە سەربەخۆی كوردستان بدەن.

ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، میر تەحسین بەگ سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕوحانی ئێزیدی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە دەڤەری شەنگال ڕای گەیاند، داوا لە هاووڵاتیانی ئێزدی دەكەم لەڕۆژی 25ـی ئەیلوول سەرجەمیان بچن دەنگ بەسەربەخۆیی كوردستان بدەن.

سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕووحانی ئێزیدی دەڵێت، ئێزیدییان لەهەر كوێیەكی كوردستان بن یان دەرەوەی وڵات بابچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە سەربەخۆی كوردستان بدەن بۆ ئەوەی ببینە بەشێك لە كوردستان و دەوڵەت.

میر تەحسین زیاتر گوتی، ئێزیدی هەمووی كوردە و ئێمەش لەگەڵ گوردین بۆیە ڕۆژی 25ی ئەیلوول بۆ دەنگدان دەنگ بەسەربەخۆیی كوردستان دەدەین.

حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.



وشە - رامیار جەواد