ئەسینسیۆ بووە باشترین یاریزان

:: PM:04:10:22/09/2017 ‌


پێگەی لیكیپی فەرەنسا راپرسیەكی گەورەی بۆ دیاری كردنی باشترین یاریزانی خوار تەمەن ٢١ ساڵی ئەنجام داوە و تێیدا كێبركێیەكی بەهێز لە نێوان یاریزانان بۆ بەدەست هێنانی ئەو نازناوە دەبینیرێت، دوای ماوەیی چەندین رۆژ لە دەنگدان ماركۆ ئەسینسیۆ بووە باشترین یاریزان.

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی گۆڵ بڵاوی كردۆتەوە، بۆ دیاری كردنی باشترین یاریزانی خوار تەمەن ٢١ ساڵ ئەو كێبڕكێەی ئەنجام دراوە و تێیدا كێبركێیەكی بەهێز لە نێوان یاریزانان بۆ بەدەست هێنانی ئەو نازناوە هەبوو دوای ماوەیی چەندین رۆژ لە دەنگدان ماركۆ ئەسینسیۆ بووە باشترین یاریزانی خوار 21 ساڵ.

 ماڕكۆ ئەسینسۆ یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا و بە باشترین یاریزانی خوار تەمەن ٢١ ساڵی ٢٠١٧ دیاری كراوە هەریەك لە دەیلی ئالی لە تۆتنهام پلەی دووەمی بەدەست هێناوەو مباپی فەرەنسی لە پاریس سان جێرمان لە پلەی سێیەمدایە و عوسمان دیمبلیش لە یانەی بەرشەلۆنە پلەی چوارەمی بە دەست هێناوە

سەرچاوە / گۆڵ




وشە - رامیار جەواد