دوایین ئاهه‌نگی پێش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له‌لایه‌ن گرووپێكی توركیاوه میوزیكه‌كه‌ی ئاماده كراوه و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا هاتوونه‌ته كوردستان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوای گوتاری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵلا له‌گه‌ڵ تیمێكی میوزیكیانی شاره‌زای تورك ئاهه‌نگه‌كه‌ی به چه‌ند گۆرانییه‌كی نیشتمانی و گۆرانیی تر ڕازانده‌وه.
ئه‌گه‌رچی وڵاتی توركیا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دژایه‌تیی خۆی بۆ ڕیفراندۆمی كوردستان ڕا گه‌یاندووه، ئه‌و تیمه هاتوونه‌ته كوردستان و له ڕووی سیاسییه‌وه ڕێگرییان لێ نه‌كراوه و كاتێكیش هاتوون، زانیویانه بۆ پشتیوانیی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دێنه هه‌ولێر.
پێویسته بگوترێ، زه‌كه‌ریا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاری هونه‌ریی نوێی نه‌كردووه و پێشتریش به‌رهه‌مه‌كانی له توركیا تۆمار كردووه، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له‌وێ ئه‌و كات ئازادیی گۆرانی به كوردی كۆتی زۆری له‌سه‌ر بووه.
حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.